وەزيرى دەرەوەى توركيا: پەيوەندييەكانمان لەگەڵ ئيمارات لە ئاستی پێویست نییە تورکیە
مەولوود چاوشئۆغلۆ، وەزيرى دەرەوەى توركيا رايگەياند، "ئەنقەرە دەيەوێت ئەو ناوچەيە سەقامگير بێت، بۆ ئەو مەبەستەش ئاساييكردنەوەى پەيوەندييەكانمان لەگەڵ ميسر و ئيسرائيل بەردەوامە، لەگەڵ سعووديەش باشبووە، بەڵام لە پەيوەندييەكانمان لەگەڵ ئیمارات لە ئاستی پێویست نییە."

ئەمڕۆ سێشەممە (11/تشرينى يەكەم/2022) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە وەزيرى دەرەوەى توركيا لە كۆنفراسى كۆمەڵەى پەرلەمانى بۆ ئەنجوومەنى ئەوروپا لە شارى ستراسبۆگى فەڕەنسا رايگەياند، "ساردييەك لە پەيوەندييەكانمان لەگەأ ئيمارات هەيە، ئێستا كار لەسەر لادانى ئەو ساردييە دەكەين، لەگەڵ حكومەتى سعووديە پەيوەندييەكانمان بە ئاڕاستەيەكى دروست دەڕوات."

لە بەشێكى ترى قسەكانى چاوشئۆغلۆ جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، "ئاساييبوونەوەى پەيوەنديمان لەگەڵ ئيسرائيل لەسەر حيسابى دۆزى فەڵەستين نابێت."

سەبارەت بە هەوڵەكانيش بۆ كۆتاييهێنان بە جەنگى ئۆكراينا وەزيرى دەرەوەى توركيا ئاماژەى بەوە كرد، "ئەنقەرە لە هەموو وڵاتێك زياتر هەوڵى كۆتاييهێنان بەو جەنگەى داوە، بۆ ئەو مەبەست ئێمە بەكردەيى دەستمان بە چارەسەركردنى  قەيرانى دانەوێڵە لە جيهان كرد و رێككەوتنى رەوانەكردنى دانەوێڵەى ئۆكراينا واژۆ كرا."

لە سەرەتاى ئەمساڵەوە توركيا بڕيارى دا پەيوەندييەكانى لەگەڵ وڵاتانى ناوچە ئاسايى بكاتەوە، تا ئێستا لەگەڵ ئيمارات و سعووديە و ئيسرائيل پەيوەندييەكانى ئاسايى كردۆتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین