لە (50%) دانیشتوانی توركیا ترسیان لە ئاكپارتی هەیە تورکیە
ناوەندی متڕۆپۆڵ، بۆ لێكۆڵینەوە و راپرسی رایگەیاند، رایگەیاند، "بەگوێرەی ئەو راپرسیەی ئەنجاممان داوە، لەدوای چاودێری كردنی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە (50%) دانیشتوانی توركیا هەست بە مەترسی دەكەن."

ئەمڕۆ سێشەممە (11/تشرینی یەكەم/2022) ماڵپەڕی (زەمانی توركی) بڵاویكردەوە، بەگوێرەی ئەو راپرسیەی ئەنجام دراوە، ئەو شێوە ژیانە لیبڕاڵەی توركیای بێ جیا دەكراوە، ئێستا لەژێر دەسەڵاتی پارتی داد وگەشەپێدان رووبەڕووی مەترسی بۆتەوە.

ئەو كەسانەی بەشدارییان كردووە، بەو جۆرە وەڵامی پرسیارەكانیان داوەتەوە، لە (50%) بە بەڵێ وەڵامیان داوەتەوە، كە ترسیان هەیە، لە بەرانبەردا لە (47.6%) بە نەخێر وەڵامیان داوەتەوە، كە ترسیان نییە، لە (2.4%) هیچ وەڵامێكیان هەڵنەبژاردووە.

بەگوێرەی ئەو راپرسییە لە (15.8%) دەنگدەرانی ئاكپارتی، لە (84.6%) پارتی گەلی كۆماری و لە (77.5%) پارتی چاكە و لە (77.5%) هەدەپە و (14.3) مەهەپە و (46.7%) سعادەت و (46.2%) پارتی دیموكراسی و پێشكەوتن، شێوازی ژیانیان لەناو كۆمەڵگە لەبەردەم هەڕەشەدایە.

ئۆزەر سنجار، بەڕێوەبەری كۆمپانیای مترۆپۆڵ، لەسەر ئەو ئەنجام راگەیاند، "ئەوانەی هەست بە مەترسی لەسەر ژیانیان دەكەن،  كەسانی دیندار و ئافرەتانی باڵاپۆش نین، بەڵكو عەلمانییەكان و كەسانی مۆدێرن، ئەوەش بە تێپەڕبوونی كات مەترسیەكانیان زیاتر دەبێت. 

لە ماوەی رابردوو حكومەتی توركیا چەندین یاسای دەركردووە، كە بۆتە بەرتەسكبوونەوەی ئازادییەكان، چەند جارێك یەكێتی ئەوروپا ناڕەزاییەكانی بەرانبەر ئەو یاسایانە گەیاندۆتە توركیا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین