توركیا داواى ئاگربه‌ست له رووسيا دەكات
نوچەنێت
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه (12/تشرينى يه‌كه‌م/2022) ماڵپه‌رى (بى بى سى) لە ڕاپۆرتێکدا بڵاويكردۆته‌وه، خولوسى ئا‌كار، وه‌زيرى به‌رگریى توركيا، له لێدوانێكدا سه‌باره‌ت به هێرشه‌كانى ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ى ڕابردووى رووسیا بۆ سه‌ر کیێڤى پایتەختى ئۆكرينا، داواى ئاگربه‌ستى لەو وڵاتە بۆ ئۆكراينا كردووه.
بەپێى ڕاپۆرتەکەى بى بى سى، خلووسى ئا‌كار جگە لە تاوتوێکردنى جەنگى نێوان هەردوو وڵات، لەگەڵ وەزیرى بەرگریى رووسیا، گفتوگۆیان لەبارەى رێڕەوى دانوێلەش کردووە.
خولوسى ئاکار، وەزیرى بەرگریى تورکیا داواکەى ئۆکراینا بە رووسیا ڕاگەیاندووە و باسى لەوەشکردووە، "ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆگان، چه‌ند جارێك باسى ئاگربه‌ستى كردووه بۆ ئه‌وه‌ى ئەم جەنگە زياتر نه‌بێته هۆى گيان له ده‌ستدان هاووڵاتیان، هەروەها تاوەکو لە ناوچه‌كه دووباره ئارامى و سه‌قامگيرى دروستبێته‌وه، چونکە زۆر گرينگه به‌خێرايى له ناوچه‌كه ئاگربه‌ست رابگه‌يه‌نرێت، ئێمەش لە بابه‌تى ئاگربه‌ستدا خۆشحاڵيه‌وه چاودێرى ده‌كه‌ين."
رووسيا له دواى هێرشه‌كه‌ى بۆ سه‌ر پردى نێوان کیێڤى پایتەخت و شارەکانى تر ئۆکراینا له كۆتاى ئه‌م هه‌فته‌يه‌دا، كه رووسيا و كريمه‌ى به‌يه‌كه‌وه ده‌به‌سته‌وه، سوپاى رووسیا هێرشه‌كانى بۆ سه‌ر ئۆكراينا چڕتر كردۆته‌وه.
له ئه‌نجامى ئه‌م هێرشانه‌ى رووسيا بۆ سه‌ر ئۆكراينا، به‌پێى ڕاپۆرتێکى ڕۆيته‌رز، رۆژى يه‌كشه‌ممه نۆى تشرینى یەکەم، (19) كه‌س گيانيان له‌ده‌ستداوه، به‌نزيكه‌يى (100) كه‌س بريندار بوونه‌و، دوێنێ سێشه‌ممه‌ش زیاتر (7) هاووڵاتى ئۆکرانى بە هۆى هێرشەکانى رووسیا گيانيان له‌ده‌ستداوه.
هه‌ر سەبارەت بە ڕاگەیاندنى ئاگربەستى نێوان ئۆکراینا و رووسیا، پێشتر مەولوود چاوش‌ئۆغڵو داواى راگه‌ياندنى ئاگربه‌ستى لە هەردوو وڵات كردبوو، هاوکات ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركيا و ڤلاديمێر پۆتين، سه‌رۆكى رووسيا، رۆژى پێنجشه‌ممه (13-10-2022) له ئاستانه‌ى پايته‌ختى كازاخستان كۆده‌بنه‌وه.
بەپێى ڕاپۆرتەکەى (بى بى س) مه‌ولود چاوش ئۆغڵو لەسەر جەنگى هەردوو وڵات دەڵێت، "به‌داخه‌وه‌م بۆ دواخستنى گفتوگۆ‌و پرۆسه‌ى ئاشتى، ئه‌م ده‌رفه‌ته له‌ده‌ست چوو، هەست بە ده‌ستوه‌ردانى وڵاتانى سێيه‌م ده‌کەین، به‌تايه‌تيش بۆ ئه‌و ناوچانه‌ى كه رووسيا لكاندویەتى بە کرملین، بەتایبەت ئەنجامدانى ريفراندۆم لەو هەرێمانەى ئۆکراینا كاره‌كه‌ى زۆر خراپتركرد."
سەبارەت بەدەستپێکردنى گفتوگۆكانى نێوان رووسيا و ئۆكراينا، كه گوايه له توركيا ده‌كرێت بڵاوبۆته‌وه، ماريا زاخارۆڤا، وته‌بێژى وه‌زاره‌تیى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا رايگه‌ياند، "تاوەکو ئێستا له‌لايه‌ن توركياوه هیچ داواكارييه‌كى لەو شێوەمان پێنه‌گه‌يشتووه."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment