ئەمەريكا هۆشدارى دەداتە ئێران ئێران
وەزارەتى دەرەوەى ئەمەريكا هۆشدارى دەداتە كۆمارى ئيسلامى ئێران سەبارەت بە دەستگيركراوەكانى لە گرتووخانەى ئەوين، پارێزگاريان دەخاتە ئەستۆى ئەو وڵاتە

ئەمڕۆ يەكشەممە (16/تشرينى يەكەم/2022) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە نێد پرايس وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئەمەريكا لە لاپەڕەى فەرمى خۆى لە تويتەر رايگەياند، "چاودێرى دواين راپۆرتەكانى تايبەت بە گرتوخانەى ئەوين دەكەين، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ سويسريەكان لە پەيوەندى داين."

لە بەشێكى ترى قسەكانى پرايس جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، "ئێران بەرپرسە لە سەلامەتى گيانى ئەو هاووڵاتيانەى وڵاتەكەمان كە لە زيندانى ئەوين دەستگيركراون، داواش دەكەين دەستبەجێ ئازاديان بكات."

پێشتر بەرپرسێكى باڵاى ئەمنى ئێرانى رايگەياند، "ئەو بەشەى تايبەت بە كەسانى ئاژاوە ناكۆكى ئاڵۆزى زۆرى لە نێوان زيندانييەكان تێدايە، زيندانيان رووبەڕووى يەكتر بوونەوە دواتر ئاڵۆزييەكە گۆڕاوە لەگەڵ ئيدارەى زيندانيەكە."

بەگوێرەى ئەو بەرپرسە ئەمنيەى ئێران  بە ئاگرى شەوى رابردوو لە كۆگاى جلوبەرگ كەوتۆتەوە دواتر ئاگاركە فراوانتر بووە، بەڵام دواتر ئاگرەكە كۆنتڕۆڵكراوە.

سەبارەت بە قوربانيانى ئەو ئاگرە تا ئێستا هيچ ئامارێك بڵاونەكرايتەوە، چالاكوانان لە تۆڕە كۆمەڵايەتييەكان چەند گرتە ڤيديۆيەكيان بۆ پشتڕاستكردنەوەى ئەم ئاگر كەوتنەوە بڵاوكردۆتەوە.

ماوەى مانگێكە بەهۆى گيان لەدەستدانى ژينا  ئەمينى كچە كوردى رۆژهەڵاتى كوردستان كە لە لايەن پۆليسى رەوشت دەستگيركرا خۆپيشاندانەكان ئێرانى گرتۆتەوە.  

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین