هەشت كەس لە گرتووخانەى ئەوين گيانيان لەدەست دا ئێران

نوچەنێت

دواى ئەوەى ئاگر لە گرتووخانەى ئەوين لە كۆمارى ئيسلامى ئێران كەوتەوە، بەگوێرەى سەرچاوەيەك لە دادگاى ئێران هەشت كەس بەهۆى سەختى برينەكانيان گيانيان لەدەستداوە.

ئەمڕۆ دووشەممە (17/تشرينى يەكەم/ 2022) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاويكردەوە بەهۆى ئاڵۆزييەكان ئاگر لە گرتووخانەى ئەوين كەوتەوە لە ئەنجامى بەريەكەوتن و پێدادان  تا ئێستا هەشت كەس گيانيان لە دەستداوە. 

بەگوێرەى دەسەڵاتى دادوەرى پێشتر چوار كەس گيانيان لە دەستدا بوو، دواتريش بەهۆى سەختى برينەكانيان چوار كەسى ترييش لە نەخۆشخانە گيانيان لەدەستداوە.

سەبارەت بە ريندارەكانيش تا ئێستا ژمارەيان ئاشكرا نەكراوە، دەربارەى ئەو كەسانەى لەو زيندانەن زۆربەيان بە تۆمەتى دژايەتى دەسەڵاتى ئێران و تاوانى دزى لەو گرتووخانەن، كە هەندێكيان حكومى هەتا هەتييان هەيە.

رۆژى شەممەى رابردوو ئاگر لە كۆگاى جلوبەرگرى گرتووخانەى ئەوين كەوتەوە، بەوەش شەڕوپێكدانان لەنێوان زيندانيان كارمەندانى ئەو گرووخانە دروستبوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین