سوپاى پاسداران دەگاتە دوورگەى كريميا
نوچەنێت
ئەمڕۆ چوارشەممە (19/تشرينى يەكەم/ 2022) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاويكردەوە بەگوێرى سەرچاوە هەواڵگرييەكانى ئەمەريكا كۆمارى ئيسلامى ئێران ژماريەك سەربازى رەوانەى دوورگەى كريميا كردووە، بۆ ئەوەى هاوكارى سوپاى رووسيا بكەن لە رووى پێدانى راوێژى سەربازى و مەشقەكردن لەسەر فڕۆكەى بێفڕۆكەوانى ئەو وڵاتە.
سەبارەت بە مانەوەيەيان سەرچاوە روونى نەكردۆتەوە كە تا ئێستا ئەو هێزەى ئێران لەو ناوچەيە ماوەتەوە، ياخود ئەركيان تەواو بووە.
رۆژنامەكە ئاشكراى كردووە، ئەو تيمە سەربازيەى سەردانەى ئەو ناوچەيەى رووسياى كردووە، سەر بە سوپاى پاسدارانى ئێرانين، كە لە ليستى رێكخراوە تيرۆرستييەكانى ئەمەريكا دايە، كە لەگەڵ رەوانەكردنى راهێنەرانى ئەو وڵاتە بۆ جەنگى رووسيا دژ بە ئۆكراينا هێرشى فڕۆكەى بێفڕۆكەوان بۆ سەر كيێڤ چڕتر بۆتەوە، ئەوەش ئاماژەيە ئێران لەو جەنگە قووڵ بۆتەوە.
ميك مۆلرۆرى فەرماندەى پێشوو لە وەزارەتى بەرگرى ئەمەريكا و دەزگاى هەواڵگرى ئەو وڵاتە رايگەياند، "رەوانەكردنى فڕۆكەى بێفڕۆكەوان و راهێنەرانى ئێرانى بۆ جەنگى ئۆكراينا، ئێران بە قووڵى دەكاتە هاوبەشى ئەو جەنگە و بەرپرسى راستەوخۆ دەبێت لە كوشتن و برينداركردنى هاووڵاتيانى سيڤيل.
لەلايەكى ترەوە دەستەى مافەكانى مرۆڤى سەر بە نەتەوە يەكگرتووەكان رايگەياند، "ئەو هێرشانەى هاووڵاتيانى سيڤيل دەكاتە ئامانجە، دەبێتە تاوانى جەنگ."
لە ماوەى رابردوو ئەمەريكا ئاشكراى كرد كۆمارى ئيسلامى ئێران فڕۆكەى بێفڕۆكەوانى بە رووسيا داوە، بەڵام وەزارەتەرى دەرەوەى ئێران ئەو هەواڵانەى رەتكردەوە.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment