ئەردۆغان فڕۆكەخانەی كەرەباغ دەكاتەوە تورکیە
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا بە هاوبەشی لەگەڵ ئیلهام علێف، سەرۆك كۆماری ئازەربیجان فڕۆكەخانەی زەنگیلان لە كەرباخ دەكەنەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (19/تشرینی یەكەم/ 2022) ماڵپەڕی (ئەنادۆڵ) بڵاویكردەوە بڕیارە سبەی سەرۆك كۆماری توركیا و سەرۆكی ئازەربایجان فڕۆكەخانەی زەنگیلان لە هەرێمی كەرەباغ بكەنەوە، كە لە مانگی نیسانی ساڵی رابردوو پێكەوە بەردنی بناغەیان دانا. 

ئەوەش دووەم فڕۆكەخانەیە لە هەرێمی كەرەباغ دروستكراوە، لە مانگی رابردوو گەورەترین فڕۆكەی ئەو وڵاتە لەو فڕۆكەخانەیە نیشتەوە، كە بەگوێرەی ستانداردی نێودەوڵەتی دروستكراوە. 

بڕیارە فڕۆكەكەی سەرۆكی توركیا وەك یەكەم فڕۆكە لە فڕۆكەخانەی زونگیلان بنیشێتەوە، كە درێژی رێڕەوەكەی سێ هەزار مەتر و پانیەكەی (60) مەترە، لە هۆڵی فڕۆكەكەخانەكە هەموو كاتژمێرێك پێشوازی لە (200) كەس بكات.

ئەو فڕۆكەخانەیە دەتوانێت پێشوازی لە هەموو جۆرە فڕۆكەیەك بكات، لەوانەش فڕۆكەی بارهەڵگر، ئەو فڕۆكەخانەی ئازەربیجان لە ریزی فڕۆكەخانەكانی جیهان و راستەوخۆ پەیوەندی لەگەڵ دامەزراوە نێودەوڵەتییەكان دەكات بۆ ئەوەی وەك فڕۆكەخانەیەكی نێودەوڵەتی تۆمار بكرێت. 

لە مانگی ئەیلوولی ساڵی (2020) سوپای ئازەربیجان ئۆپراسیۆنێكی سەربازی دەستپێكرد هەرێمی كەرەباغی لە ژێدەستی ئەرمینیا دەرهێنا. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین