ئەمەريكا بەڵگەكان دژ بە ئێران بڵاو دەكاتەوە ئێران
نێد پرايس، گوتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئەمەريكا رايگەياند، "واشنتن بەڵگەى زۆرى لايە كە رووسيا فڕۆكەى بێفڕۆكەوانى ئێرانى لە جەنگى ئۆكراينا بەكارهێناوە."

ئەمرۆ پێنجشەممە (20/تشرينى يەكەم/ 2022) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە گوتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئەمەريكا ئاشكراى دەكات، "وڵاتەكەى بەڵگەى بەهێزى لايە كە رووسيا فڕۆكەى بێفڕۆكەوانى ئێرانى دژ بە ئۆكراينا بەكارهێناوە، ئێران ناتوانێت نكۆڵى لەوە بكات چونكە بەڵگەكان بەڵگەى بەهێزن."

سەبارەت بە كاردانەوەى وڵاتەكەى پرايس جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، "لە سەپاندنى سزاكان پاشەكشە ناكەين رێكارى گونجاو دژ بەوانە دەگرينەبەر كە لە گواستنەوەى ئەو فڕۆكانە بۆ رووسيا بەشداربوونە."

وەزارەتى دەرەوەى ئەمەريكا ئەو كارەى ئێران بە پێشێلكردنى بڕيارى (2231) ئەنجوومەنى ئاسايشى نێودەوڵەتى دەزانێت.

لەلايەكى ترەوە ئەمير سەعيد ئيروانى، باڵيۆزى ئێران لە نەتەوە يەكگرتووەكان ئەو بڕيارەى بەشتێكى بێ ئەرزش وەسف كرد و ئاماژەى بەوە كرد، "تاران  جەخت لەسەر چارەسەكردنى كێشەى ئۆكراينا بە رێگەى ئاشتيانە دەكاتەوە."

بڕياريشە رۆژى هەينى لەسەر داواى فەڕەنسا و مەكسيك ئەنجوومەنى ئاسايشى نێودەوڵەتى كۆبوونەوەيەك لەسەر پارێزگارى لە هاووڵاتيانى سيڤيل بكات، گفتوگۆ لەسەر بۆردوومانكردنى هەڕەمەكى هاووڵاتيان سيڤيل لە ئۆكراينا بكەن، كە گەيشتۆتە تاوانى جەنگ.

لە ماوەى رابردوو ئەمەريكا بڵاويكردەوە كۆمارى ئيسلامى ئێران فڕۆكەى بێفڕۆكەوانى بە رووسيا فرۆشتووە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین