وەزیری پێشووی ئافرەتانی ئێران هۆشداری لە دەسەڵاتدارانی ئێران دەدات
ئەمڕۆ هەینی (21/تشرینی یەكەم/2022) ماڵپەڕی (حوڕە) بڵاویكردەوە مەهناز ئەفخەمی رایگەیاند، "لە ئێران مەلاكان دەستیان بەسەر دەسەڵات داگرتووە، بەڵام ئەوە بۆ یەكەمجارە ئافرەتان لەسەر ئاستی جیهان دەبنە هۆكاری هەڵگیرساندنی شۆڕش، بۆیە ئەو خاڵە جێگەی شانازییە."
لە بەشێكی تری قسەكانی ئەفخەمی گوتیشی، "هیواخوازم ئەو رووداوانە ببنە مایەی گۆڕانكاری لە وڵات، شانازی بە هاونیشتیمانییە خۆشەویستەكانم لە هەموو ئێران و جیهان دەكەم، ئەو خۆپیشاندانانە تەنیا رەتكردنەوەی یاساكانی بەزۆر سەپاندنی باڵاپۆشی نییە، چونكە ئەو ناڕەزاییانە پەیوەستە بە ستەمكاری دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە."
ئەو وەزیرەی پێشوو جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، "لە خۆپیشاندانەكان ئافرەتان و كرێكاران و بازرگانان و تەنانەت منداڵان و بەسەڵاچووانیش بەشدارن."
مەهناز ئەفخەمی وەزیری كاروباری ئافرەتان بوو، لە سیستەمی پێشووی ئێران، لە ساڵی (1979) بۆ واژۆكردنی مافەكانی ئافرەتان سەردانی ئەمەریكای كردبوو، لەو كاتەدا ئایەتوڵا خومەینی شۆڕشی كرد، ئەفخەمی نەگەڕایەوە ئێران، ئێستا وەك چالاكوانێكی بواری ئافرەت لە ئەمەریكا كاردەكات، لە ماوەی رابردوو كتێبێكی بەناوی (لایەنێكی تر لە بێدەنگی) كە باس لە بیرەوەرییەكانی خۆی لە دەرەوە و ناوەی ئێران و جووڵانەوەی ئافرەتانی جیهان دەكات.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment