سەرۆكی توركیا: سوپای وڵاتەكەمان چەكی كیمیاوی بەكارنەهێناوە تورکیە
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، "سوپای توركیا هەرگیز چەكی كیمیاوی بەكار نەهێناوە، هەموو رێكارێكیش لە چوارێوەی یاسای نێودەوڵەتی دەگرینەبەر."سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پێشووی هەدەپەش دەڵێت، “دەبێت ئاكپارتی و مەهەپە دادگایی بكرێن.”

ئەمڕۆ هەینی (21/تشرینی یەكەم/2022) ماڵپەڕی (ئەنادۆڵ) بڵاویكردەوە سەرۆك كۆماری توركیا سەبارەت بەو هەواڵانەی باس لە بەكارهێنانی چەكی كیمیاوی دژ بە پارتی كرێكاران دەكەن رایگەیاند، "ئەوە یەكەمجار نییە ئەو جۆرە هەواڵانە بە ئامانجی شێواندنی ناوبانگی سوپای وڵاتەكەمان بڵاودەكرێتەوە، ئەو كەسانەی ئەو جۆرە هەواڵە بڵاودەكەنەوە لە چوارچێوەی یاسا لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەكەین."

لە بەشێكی تری قسەكانی ئەردۆغان جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، "هەر چەكێك بەگوێرەی رێككەوتن و یاسای نێودەوڵەتی قەدەغە بێت، لە كۆگانی چەك و پێداویستی سوپای وڵاتەكەمان نییە."

لەلایەكی ترەوە سەڵاحەدین دەمیرتاش داوای كرد شاندێكی سەربەخۆی نێودەوڵەتی سەردانی ئەو ناوچانە بكەن و لێكۆڵینەوە لەو كارە بكەن، ناكرێت پەرلەمان و ئۆپۆزسیۆن بەرانبەر ئەو تاوانە بێدەنگن بن، بێدەنگی بەرانبەر ئەو ستەمە، تاوانێكی گەورەیە.

لە بەشێكی تری قسەكانی دەڵێت، "بەكارهێنانی چەكی كمیاوی هۆكارەكەی هەرچی بێت لە هەموو جیهان تاوانە، تاوانبار لێرە ئاكپارتی و مەهەپەن، كە لە سیاسەتی جەنگ سنووریان نییە، بۆیە نابێت هیچ كەسێك بەكارهێنانی چەكی كیمیاوی پشتگوێ بخات، چونكە ئەوە تاوانێكە دژ بە مرۆڤایەتی، ئەوانەشەی ئەو تاوانەیان ئەنجام داوە لەبەردەم دادگا لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەكرێت."

بەگوێرەی راپۆرتەكان لە دوو مانگی رابردوو لە هێرشەكانی سەر هەرێمی كوردستان (17) كەس بە چەكی كیمیاوی كوژراون. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین