وڵاتانی ئەوروپا لەسەر دانانی سنوورێك بۆ نرخی گاز نەگەیشتنە رێككەوتن ئابووری جیهان

نوچەنێت

دوای چەندین كاتژمێر گفتوگۆ بەرپرسانی یەكێتی ئەوروپا بۆ دانانی سنوورێك بۆ نرخی گازی سرووشتی رووسی نەگەیشتنە رێككەوتن، بڕیاریان دوو رۆژی تر لە گفتوگۆكانیان بەردەوامبن.

ئەمڕۆ هەینی (21/تشرینی یەكەم/2022) ماڵپەڕی (ئەنادۆڵ) بڵاویكردەوە ئۆرسۆلا ڤۆن دێر لاین، سەرۆكی كۆمیسیۆنی ئەوروپی لە كۆنگرایەكی رۆژنامەوانی رایگەیاند، "نەخشەرێگەیەكی نەگۆڕ و زۆر باشمان هەیە بۆ بەردەوامییدان بە كاركردن لەسەر بابەتی نرخی وزە."

لە بەشێكی تری قسەكانی ئاشكرای كرد، "سەركردەكانی ئەوروپا پێشنیاریی زۆرباشیان لەسەر ئەو پێشیارەی ئێمە  پێشكەش كردووە، بۆ ئەوەی رۆژی سێشەممەی داهاتوو گفتوگۆیان لەسەر بكەین."

سەرۆكی كۆمیسیۆنی یەكێتی ئەوروپا داوای لە (15) وڵاتی ئەوروپی كرد، كە هەر یەك لە فەرەنسا و ئیتاڵیا و ئیسپانیا و بەلجیكای تێدایە، بۆ ئەوەی سنوورێك نرخی گازی هاوردەكراوی رووسیا دابێنن، بەڵام هەریەك لە ئەڵمانیا و هۆڵندا و دانیمار و هەندێك وڵاتی ئەوروپی پاڵپشتی ئەو بیرۆكەیە ناكەن.

ڤۆن دێر لاین دەڵیت، "ئەو وڵاتانەی دژ بە دیاریكردنی سنوورێكن بۆ نرخی گاز، ئەو هەنگاوە بۆی هەیە ئاسایشی هاوركردەكردنی ئەوزە بخاتە مەترسییەوە، بەتایبەت لە وەرزی زستان، بڕیاریشە وەزیرانی وزەی وڵاتانی ئەوروپا لە (25) ئەم مانگە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر رێكاری پێویست بۆ دانانی سنوورێك بۆ نرخی گاز كۆبنەوە."

سەرۆكی كۆمیسیۆنی ئەوروپا رووسیا بەوە تۆمەتبار دەكات، گازی سرووشتی وەك چەكێك دژ بە وڵاتانی ئەوروپا بەكاردەهێنێت، بۆیە بە پێویستی دەزانێت یەكێتی ئەوروپا بۆ پارێزگاری لە هاونیشتمان و كۆمپانیاكانیان ڕیكاری بەپەلە دژ بە بەكارهێنانی گازی سرووشتی رووسیا بگرنەبەر.

لە دوای جەنگی ئۆكراینا وڵاتانی ئەورپا چەندین سزایان خستە سەر رووسیا، بەڵام تا ئێستا نەیانتوانیووە دەستبەرداری گازی مۆسكۆ بن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین