بەریتانیا کڵاوە ئەتۆمییەکانی خۆی بهرێژهى ٤٠٪ زیاد دەکات
ئامادهكردنى، نوچهنێت
بەریتانیا لە ڕابردوودا ئەو جۆرە چەکە ئەتۆمیانەی کەم کردبوونەوە و لە ساڵی ٢٠١٠یشدا ڕایگەیاند ژمارەی کڵاوە ئەتۆمییەکانی خۆی لە دەیەی ٢٠٢٠دا بۆ ١٨٠ کڵاوە کەم دەکاتەوە. بەڵام ئیدارەی بۆریس جۆنسن ئەو بڕیارانەی هەڵوەشاندەوە و ڕایگەیاند ژمارەی کڵاوە ئەتۆمییەکانی بەریتانیا لە ساڵانی داهاتوودا بۆ ٢٦٠ کڵاوە بەرز دەبنەوە.
حكومهتى بەریتانیا بە پێداچوونەوە بە سیاستەکانی خۆی لە بواری ئاسایش و بەرگریی ئەو وڵاتەدا ڕایگەیاند بە لەبەرچاوگرتنی هەڕەشەی وڵاتانی خاوەن چەکی ئەتۆمی یان ئەو وڵاتانەی کە هەوڵی بەرهەمهێنانی ئەو چەکانە دەدەن و هەروەها بە لەبەرچاوگرتنی تیرۆریزمی ئەتۆمی کە لە لایەن وڵاتانەوە پشتیوانی لێ دەکرێت، بووژاندنەوەی توانای ئەتۆمی فاکتەرێکی سەرەکییە بۆ دابینکردنی ئاسایشی ئەو وڵاتە و هاوپەیمانەکانی.
لە بەشێک لە ڕاگەیەندراوەکەی حکومەتی بەریتانیادا هاتووە: "هەندێ لە وڵاتان بە شێوەیەکی بەرچاو پەرەیان بە توانا و جۆری چەکە ئەتۆمییەکانی خۆیان داوە. پەرەسەندنی پێشبڕکێ نێودەوڵەتییەکان، ئاستەنگە نوێکانی سیستەمی جیهانی و پەرەسەندن و پێشکەوتنی تەکنۆلۆژیا تێکدەر و ناسەقامگیرکەرەکان هەڕەشەی نوێیان بۆ سەر سەقامگیری ستراتیژیکی وڵات (بەریتانیا) دروست کردووە".
بهریتانیا ژمارهى كڵاوه ئهتۆمییهكانى له 180 وه دهكاته 260
بەڵام بڕیاری حكومهتى بۆریس جانسۆن ڕەخنەی دەستەیەک سیاسەتوان و ڕابەری پێشووی لە ئاستی جیهانیدا لێ کەوتووەتەوە. لەوانە مێری ڕۆبینسۆن، سەرۆکی پێشووى ئایرلەندا وتی: "پاساوی ئیدارەی بەریتانیا بۆ ئەو بڕیارە پەرەسەندنی هەڕەشەکانە لە ئاستی جیهانیدا بەڵام بەرپهرچدانەوەی گونجاو و خوازراو، هەوڵە فرەلایەنەکان و هەڵوێستە نێودەوڵەتییەکان بۆ کۆنتڕۆڵکردن و کەمکردنەوەی چەکە ئەتۆمییەکان ڕێگاچارەیە نەک پەرەپێدان بەو چەکانە".
بۆریس جۆنسن لە کاتی ڕوونکردنەوەی سیاسەتە نوێکان لە بواری ئاسایش و بەرگریی لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی بەریتانیادا، بانگەشەی ئەوەی کرد کە بەریتانیا هەر وەک پێشوو پابەندی ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان بە مەبەستی کەمکردنەوەی چەکە ئەتۆمییەکان دەمێنێتەوە.
هاوکات حكومهتى بەریتانیا ڕایگەیاند کڵاوەی ئەتۆمی نوێ درووست دەکات وەک جێگرەوەی کڵاوەکانی ئێستا بۆ ئەوەی لەگەڵ ژێردەریاییە ئەتۆمییە نوێکانی ئەو وڵاتە لە ئۆپەراسیونەکاندا یەک بگرنەوە. چوار ژێردەریایی ئەتۆمی نوێ لە حاڵی دروستکردندان و بڕیارە نزیکەی ١٠ ساڵی تر ڕادەستی هێزی دەریایی بەریتانیا بکرێن.
بەریتانیا دەڵێت تا ئەو کاتەی ئەو ژێردەریاییانە دروست دەبن بەردەوام یەکێک لە چوار ژێردەریاییە ئەتۆمییەکەی ئێستای خۆی وەک هەوڵێکی بەرگریکارانە لە حاڵەتی گەشت و گەڕاندا دەبێت.
سهرچاوه: رادیۆى فهردا
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment