بەریتانیا و ئەمەریکا بڕیار لەسەر ئێران دەدەن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و سەرۆکی ئەمەریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا، باسیان لە، "پرسی ئەتۆمی ئێران، دانووستاندنەکانی نێوان ئێران و ئەمەریکا و دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست بە گشتی کرد".

ڕۆژی پێنجشەممە (2026/2/19) ئاژانسی (ئەنادۆڵ) بڵاویکردەوە،  کیەر ستامەر، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا تاوتوێی چەندین پرسی جیاوازیان کرد سەبارەت بە پێشهاتەکانی ئێران و ئەمەریکا و دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی، "نابێت هەرگیز ئێران بتوانێت چەکی ئەتۆمی بەرهەم بهێنێت".

لە لایەکی ترەوە نووسینگەی کیەر ستامەر، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە ڕاگەییندراوێکدا ڕایگەیاند، "لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی نیوان سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و سەرۆکی ئەمەریکا، ستامەر ئیدانەی هێرشەکانی ڕووسیای کرد بۆ سەر هاووڵاتییانی سڤیل. "جەختییان کردووەتەوە لە گەیشتن بە ئاشتییەکی دادپەروەرانە و هەمیشەیی وەک دەرئەنجامی کۆتایی دانووستاندنەکانی نێوان ئێران و ئەمەریکا".

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، "هەردوولا پابەندبوونی هاوبەشیان بۆ بەرەوپێشبردنی سەقامگیری و ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دووپات کردووەتەوە، بە ئامانجی بەدیهێنانی ئاشتی سەرتاسەری لە ناوچەکەدا".

جەنگی نێوان چاکدارانی فەڵەستین و ئیسرائیل تەوەرێکی تری پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە بوو، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند، "پێویستە یارمەتییە مرۆییەکان دەستەبەر بکرێت لە ناوچەکەدا و لە نزیکەوە لەگەڵ هاوپەیمانان و هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان کار بکرێت بۆ بەهێزکردنی ئاسایشی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین