رووسیا: وڵاتانی ناتۆ لە هێلی سوور نزیك دەبنەوە عێراق ناوچەکە و جیهان
ڤۆرۆنتسۆڤ جێگری بەڕێوەبەری چاودێری پڕچەكردن لە وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، "هۆشداری دەدەینە وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ لە هێڵی سوور نزیك بوونەوە، بەهۆی ئەوەی هاوكارییەكانیان بۆ ئۆكراینا وایكردووە، لە رووبەڕووبوونەوەی راستەوخۆی سەربازی لەگەڵ وڵاتەكەمان نزیك بنەوە."

ئەمڕۆ یەكشەممە (23/تشرینی یەكەم/2022) ماڵپەڕی (ئەنادۆڵ) بڵاویكردەوە وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، "ئەمەریكا بۆیە قەرز بە ئۆكراینا دەدات، تاوەكو پێشەسازی سەربازی بەگەڕ بخات و رێژەی هەڵاوسان كەمبكاتەوە و دەرفەتی نوێی كاركردن بڕەخسێنێت."

ڤۆرۆنتسۆڤ لە بەشێكی تری قسەكانی رایگەیاند، "وڵاتانی هاوپەیمانی ناتۆ لە قەیرانی ئۆكراینا بێدەنگن، بەڵام ئەو راستییە ناشادرێتەوە كە ئەو وڵاتانە پێشبڕكێیانە لە پێشكەشكردنی هاوكاری بۆ كیێڤ و بەبەردەوامی چەك و پێداویستی و زانیاری هەواڵگری و مەشق بە سەربازانی ئۆكراینا دەكەن، هەروەها لە ئۆپراسیۆنە سەربازییەكانیش هاوكاری ئەو وڵاتە دەكەن."

سەبارەت بە هاوكارییەكانی ئەو وڵاتانە بۆ ئۆكراینا فۆرۆنتسۆڤ ئاشكرای كرد،"بەگوێرەی ئاماری پەیمانگەی كەیل بۆ ئابووری جیهانی هاوكارییە سەربازییەكانی وڵاتانی رۆژئاوا گەیشتۆتە (42) ملیار و (300) ملیۆن دۆلار، نیوەی زیاتری ئەو بڕە ئەمەریكا بە ئۆكراینای داوە، ئێستاش بەردەوامە لە خوێنڕشتن بۆ ئەوەی پشكی شێری دەستكەوتان بەركەوێت، وڵاتانی ئەوروپاش ناچار دەكات چەك و پێداویستی سەربازی لێ بكڕن و پاشان رەوانەی ئۆكراینای بكەن."

لەكۆتایی مانگی شوباتی ئەمساڵ رووسیا هێرشی سەربازی كردە سەر ئۆكراینا لەو كاتەوە وڵاتی ئەوروپا و ئەمەریكا هاوكاری كیێڤ دەكەن. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین