ئێران بەتۆمەتى بەشدارى خۆپيشاندانەكان (516) دادگايى دەكات ئێران
دەسەڵاتدارانى ئێران لە يەكەم رێكارى ياسايى بەرانبەر خۆپيشاندەران (516) كەس رووبەڕووى دادگايى دەكەنەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە (25/تشرينى يەكەم/2022) ماڵپەڕى (حوڕە) بەرپرسانى دادگاى ئێران رايگەياندووە، "ئەو تۆمەتبارانەى رۆڵى سەرەكييان لە خۆپيشاندانەكان هەبووە، رووبەڕووى دادگە دەكرێنەوە، لەم هەفتەيەوە دەست بە رێكارەكان دەكرێت، لە يەكەم هەنگاو لە تاران (315) كەس رووبەڕووى دادگە كرانەوە، لە پارێزگايەكى ترى نزيك لە پايتەختى ئێران (201) كەسى تر رووبەڕووى دادگە كرانەوە."

سەبارەت بە تۆمەتەكانيش بەگوێرەى هەواڵێكى رۆژنامەى واشنتن پۆست چوار كەس لەو دەستگيركراوانە تۆمەتى دژايەتى خودايان دراوەتە پاڵ، ئەوەش تاوانێكە سزاكەى لە سێدارەدانە.

لە لايەكى ترەوە غولام حوسێن موحسينى، سەرۆكى دەسەڵاتى دادوەرى ئێران لە كۆبوونەوەى ئەنجوومەنى دادوەرى وڵاتەكەى جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، سزاى ئەو كەسانە زۆر توند دەبێت.

سەبارەت بە ژمارەى دەستگيركراوانيش لە سەرەتاى خۆپيشاندانەكانەوە تا ئێستا ديار نييە، تەنيا لە (11)ى ئەم مانگە دەسەڵاتى دادوەرى ئەو وڵاتە رايگەياند، "هەزار و (700) كەس دەسگتيركراون.

دەربارەى جۆرى سزاكانيش سەرۆكى دەسەڵاتى دادوەرى ئێران رايگەياند، "ئەو كەسانەى سزادەدرێن سزاكان لە پێنج ساڵ زيندانييەوە تا سزاى لە سێدارەدانى تێدايە."

لەناوەڕاستى مانگى رابردوو بەهۆى گيان لەدەستدانى ژينا ئەمينى كە لە لايەن پۆليسى رەوەشتەوە دەستگيركرا و دواتر گيانى لەدەستدا، خۆپيشاندانەكان دەستى پێكرد تا ئێستاش بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین