له‌ عه‌فرین.. توركیا كوشتنى سێ چه‌كدارى په‌یه‌ده‌ى راگه‌یاند تورکیە

نوچه‌نێت

وه‌زاره‌تى به‌رگریى توركیا له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێ له‌ ناوچه‌ى "چڵه‌ زه‌یتوون" هێزه‌كانى توركیا سێ چه‌كدارى په‌یه‌ده‌یان كوشتووه‌.

ئاژانسى ئه‌نادۆڵى توركى ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 17ى ئادار له‌ هه‌واڵێكدا راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگرى توركیاى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ تێیدا باسى له‌ كوژرانى سێ چه‌كدارى په‌په‌ده‌ى كردووه‌ له‌ ناوچه‌ى عه‌فرین كه‌ وه‌زاره‌تى به‌رگرى توركیا له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى به‌ "ناوچه‌ى چڵه‌ زه‌یتوون" ناوى ده‌بات.

بەگوێرەى بەیاننامەكەى وەزارەتى به‌رگرى توركیا ئه‌و چه‌كدارانه‌ى په‌یه‌ده‌ بۆ هێرشكردنە سەر هێزەكانى توركیا ئاماده‌كارییان كردووه‌.

تا ئێستا هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كى بێلایه‌ن هه‌واڵه‌كه‌ى بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه‌ و وه‌زاره‌تى به‌رگرى توركیا ورده‌كاریى زیاترى نه‌خستووه‌ته‌ڕوو.

له‌ مانگى ئادارى ساڵى 2018 دواى ئۆپراسیۆنێكى 58 رۆژى هێزه‌كانى توركیا به‌ هاوكارى ئۆپۆزسیۆنى توندڕه‌وى سووریا، ئۆپراسیۆنێكیان له‌ دژى عه‌فرین به‌ ناوى "چڵه‌ زه‌یتوون" ده‌سپێكرد و له‌ 18ى ئادار شاره‌كه‌یان داگیركرد و به‌ ده‌یان هه‌زار خه‌ڵك له‌ شاره‌كه‌ ئاواره‌بوون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین