لیبیا وردەكاری رێككەوتنی سەربازی لەگەڵ توركیا بڵاودەكاتەوە تورکیە
محەمەد حەمودە، گوتەبێژی حكومەتی یەكێتی نیشتیمانی لیبیا رایگەیاند، "پڕۆتۆكۆڵی هاوئاهەنگی سەربازیی نێوان وەزارەتی بەرگری لیبیا و توركیا بۆ رێكخستەوەی یاداشتی لێكتێگەیشتنی ساڵی (2019)ی نێوان هەردوو وڵاتە."

ئەمڕۆ چوارشەممە (26/تشرینی یەكەم/2022) ماڵپەڕی (خەلیج جەدید) بڵاویكردەوە گوتەبێژی حكومەتی نیشتیمانی رایگەیاند، "پێكهێنانی لیژنەی باڵای بەرگری لیبیا و توركیا و لیژنەی سەربازی لەسەربازیی بۆ چۆنییەتی دیاریكردنی بوارەكانی هاوئاهەنگی نێوان هەردوو وڵاتە."

محەمەد حەموود روونیشیكردەوە، "ئاڵوگۆڕی مەشق و راوێژكاری و ئەزموون و زانیاری لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و تاوانی رێكخراو و ئاسایشی سنوورەكان و پاڵپشتی كەرتی سەربازییە بە پێداویستی پێشكەوتوو، هەروەها ئەو پاڵپشتییە خزمەتگوزاریی پزیشیكی سەربازی و كێشانی نەخشەی سەربازیش دەگرێتەوە."

بەگوێرەی ئەو رێككەوتنە هەردوولا بایەخ بە فڕۆكەوانی مۆدێرن و دیاریكردنی پرەنسیپ و بەرپرسیارێتی پەیوەست بە فڕۆكەوانی و مەرج و رێسا و پابەندی دەدەن

ئەو رێككەوتنە لەلاین عەبدولحەمید دبیبە، سەرۆك وەزیرانی لیبیا و محەمەد حەداد وەزیری بەرگری و خوڵوسی ئاكار، وەزیری بەرگری توركیا واژۆكراوە. 

لە ساڵی (2019) توركیا و لیبیا چەندین یاداشتی لێكتێگەیشتن لەنێوان توركیا و لیبیا واژۆكرا، ئەو رێككەوتنانەی ئێستا پەیوەستە یاداشتەكانی لێتێگەیشتن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین