خۆپيشاندانەكانى ئێران فراوانتر دەبێت ئێران

نوچەنێت

لە چەند رۆژى رابردوو خۆپيشاندانەكانى كۆمارى ئيسلامى ئێران فروانتر بوو، ئەمجارە شارى زاهيدانى باشوورى رۆژهەڵاتى ئەو وڵلاتەى گرتەوە و پێدادان لەنێوان خۆپيشاندەران و هێزە ئەمنييەكانى ئەو ناوچەيە دروست بوو.

ئەمڕۆ شەممە (29/تشرينى يەكەم/ 2022) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاويكردەوە دوێنێ هەينى خۆپيشاندەكانى ئێران شارى زاهيدانى گرتەوە و پێكدادان لەنێوان هێزە ئەمنييەكان و خۆپيشاندەراندەران دروست بوو.

چالاكوانانان بڵاويان كردەوە خۆپيشاندانەكانى زاهيدان لە هەموو ناوچەكان توندترە لەكۆتايى مانگى رابردوو تا ئێستا نزيكەى (100) كەس كوژراوە و هێزە ئەمنييەكانى ئەو ناوچەيە زۆر بە توندى بەرپەرچى خۆپيشاندەران دەدەنەوە، هەروەها حكومەتى ئێرانى لەو شارە هێڵەكانى ئينتەرنێتى بەتەواوى پەكخستووە.

سەبارەت بە خۆپيشاندانەكانى ئەو ناوچانە كەناڵى فەرمى ئێران لە راپۆرتێكى ئاشكراى كرد، تا ئێستا (14) كەس كوژراوە و ژمارەيەكى تريش بريندار بوونە، سەبارەت بەو لايەنى ئەنجامدەر ئەو كەناڵەى كۆمارى ئيسلامى ئێران هيچ لايەكى بە هەبوونى دەست پێكدادانە تۆمەتبار نەكرد.

لەلايەكى ترەوە نەتەوە يەكگرتووەكان لە راگەيێندراوێكدا سەركۆنەى هێرشكردنە سەر خۆپيشانداران دەكات  و جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە پێويستە گيانى خۆپيشاندەران بپارێزێرێت. 

لەناوەڕاستى مانگى ئەيلوولى ئەمساڵ ژينا ئەمينى كچە كوردى رۆژهەڵاتى كوردستان كە لەلايەن پۆليسى رەوشتەوە دەستگيركرا، دواتر لە گرتووخانە گيانى لەدەست دا خۆپيشاندانەكان زۆربەى شارەكانى ئەو وڵاتەى گرتەوە و تا ئێستاش زياتر لە (200) كەس كوژراوە و هەزاران كەسيش دەستگيركراون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین