توركیا دەبێتە ناوەندی رەوانەكردنی وزەی وڵاتان تورکیە
نورەدین نەباتی، وەزیری گەنجینە و دارایی توركیا رایگەیاند، "بەهۆی پێگەی جوگرافی توركیا دەبێتە رێڕەوی ئەو وزەیەی لە رووسیا و ئێران و سعوودیە دێت."

ئەمڕۆ یەكشەممە (30/تشرینی یەكەم/2022) ماڵپەڕی (ئەنادۆڵ) بڵاوی كردەوە وەزیری گەنجینە و دارایی توركیا رایگەیاند، "توركیا بەهۆی پێگەی جوگرافی دەتوانێت ببێتە ناوەندێك بۆ گواستنەوەی گازی سرووشتی و نەوت، شێوەیەكی پارێزراو و نرخێكی گونجاو بگات بە وڵاتانی ئەوروپا."

لە بەشێكی تری قسەكانی نەباتی گوتی، "توركیا هەوڵدەدات ببێت بە ناوەندێكی ئەو زوەیەی لە سعوودیە و وڵاتانی ترەو دێت، ئێستاش لەگەڵ سعوودیە بۆ سەقامگیری ئاشتی لەو ناوچەیە هاوكاری یەكتر دەكەین، ئەو هاوكاریەش كاریگەری لەسەر دابەزینی نرخی گاز و نەوت دەبێت."

سەبارەت بە هەوڵەكانیش بەقسەی نەباتی سەرۆك كۆماری توركیا داوای كردووە رێوشوێنی پێویست بگیرێتە بەر بۆ ئەوەی توركیا ببێتە ناوەندی دابەشكردنی گازی رووسی و ئێرانی بۆ وڵاتانی ئەوروپا.

دەربارەی گازی وڵاتەكەشی وەزیری گەنجینەی توركیا ئاشكرای كرد، "توركیا بڕێكی زۆری گازی لە دەریای رەش دۆزیتەوە، چاوەڕاندەكرێت لە ساڵی داهاتوو دەست بە بەرهەمهێنانی بگرێت."

سەبارەت بە پەیوەندییەكانیش لەگەڵ سعوودیە نورەدین نەباتی گوتی، "هاوكاری نێوان هەدروو وڵا لە قۆناغی داهاتوو هاوئاهەنگی نوێ دروست دەكات، ئەوەش لە چوارچێوەی دیدی هەردوو وڵاتە بۆ داهاتوو، هەروەك توركیاش پاڵپشی كاندیدبوونی سعوودیە بۆ پێشەنگەی ئەكسبو لە (2030) و هەردوو وڵاتیش بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر هاوكاری یەكتر دەكەین."

بەهۆی جەنگی رووسیا قەیرانی گاز لە وڵاتانی ئەوروپا دروست بووە، تا ئێستا نەتواندراوە ئەو بۆشایە پڕبكەنەوە كە بەوهۆیەوە دروست بووە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین