دادگاى ئێران بڕيارى لەسێدارەدان بۆ خۆپيشاندەران دەردەكات ئێران
دەسەڵاتدارانى ئێران بڕياريان داوە دوو هەزار كەس لەوانەى بەشدارى خۆپيشاندانەكانيان كردووە بە تۆمەتى ئاژاوەگێرى و هاوكارى دەستى دەرەكى دادگاييان بكەن، هەندێك لەو كەسانە بڕيارى لەسێدارەدانيان بۆ دەرچووە

ئەمڕۆ سێشەممە (يەكى/تشرينى دووەم/ 2022) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاويكردەوە غولام حوسێن موحسينى ئيجى، سەرۆكى دەسەڵاتى دادوەرى ئێران رايگەياند، "ئەوانەى دەيانەوێت رووبەڕووى دەسەڵات ببنەوە پشت بە بێگانە دەبەستن و بەگوێرەى ياسا سزادەرێت."

سەرۆكى دەسەڵاتى دادوەرى ئێران ئاماژە بەوە دەكات، "جياوازى دەكەين لەنێوان ئەو كەسانەى تووڕەييان دەردەبڕن و ئەوانەشى دەيانەوێت كۆمارى ئيسلامى ئێران بڕوخێنن.

دايكى محەمەد گوبالو دايكى يەكێك لە دەستگيراوەكانە دەڵێت، "كوڕەكەم بە تۆمەتى برەودان خراپەكارى دەستگيركراوە، لە يەكەم دانيشتنى دادگايكردنەكەى حكومى لە سێدارەدانى بۆ دەرچووە."

لە بەشێكى قسەكانى ترى دەڵێت، "كوڕەكەم بەبێ پارێزەر دەستگيركراوە و حكومى لەسێدارەدانى بۆ دەرچووە، ئەوە چ دادگايەكە بە يەك دانيشتن ئەو حكومە دەردەكات."

ئەو بڕيارانەى كۆمارى ئيسلامى ئێران كاردانەوەى نێودەوڵەتى لێكەوتۆتەوە، ئۆلاڤ شۆڵتس راوێژكارى ئەڵمانى جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە بە بڕيارى لە سێدارەدانى خۆپيشاندەران بەشێوەيەكى ناياسى تووشى شۆك بووم، هەر سەبارەت بەو بڕيارە ئانالينا بێربوك وەزيرى دەرەوەى ئەڵمانيا داواى لە يەكێتى ئەوروپا كرد سوپاى پاسداران بخاتە ليستى تيرۆرەوە.

حكومەتى كەنەداش بڕيارى سزادانى بەرپراسانى باڵاى ئێرانى دەركردووە بە تۆمەتى هێرشكردنە سەر خۆپيشاندەران.

نزيكەى دوو مانگە بەهۆى گيان لەدەستدانى ژينا ئەمينى كچە كوردى رۆژهەڵاتى كوردستان، كە لەلايەن پۆليسى ئەو وڵاتە دەستگيركرا هاووڵاتيان ئەو وڵاتە بەردەوامن لە خۆپيشاندانەكان

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین