هاوپه‌یمانان به‌ به‌هاى پێنج ملیۆن دۆلار پێداویستى سه‌ربازى به‌ عێراق ده‌دات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

گوته‌بێژى فه‌رمانده‌یى ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانى عێراق رایگه‌یاند، هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له‌ جه‌نگى دژ به‌ رێكخراوى تیرۆریستى داعش، به‌ به‌هاى پێنج ملیۆن دۆلار پێداویستى سه‌ربازى به‌ سوپاى عێراق داوه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 17ى ئادار،  لیوا ته‌حسین خه‌فاجى گوته‌بێژى فه‌رمانده‌یى ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانى عێراق له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكراى كرد، هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تی به‌شێكى تر هاوكارى سه‌ربازى به‌ سوپاى عێراق داوه‌.

خه‌فاجى روونى كردووه‌ته‌وه‌، هاوكارییه‌كان بریتین له‌ ئۆتۆمبیلى سه‌ربازى و چه‌ك و پێدوایستى لۆجیستى و چه‌ندان شتى تر كه‌ به‌هاكه‌یان پێنج ملیۆن دۆلار ده‌بێت.

دووپاتیشى ده‌كاته‌وه‌ ئه‌و هاوكارییه‌ له‌پێناو ئه‌وه‌یه‌ پاڵپشتى هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى عێراق بكرێت له‌ جه‌نگى دژ به‌ داعش و دامه‌زراوه‌ى سه‌ربازبى به‌ به‌رزترین كوالێتى پێداویستییه‌كان بونیاد بنرێت.

سه‌رچاوه‌: به‌غداد توده‌ى
 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین