گواستنەوەى دانەوێڵە بەرێگەى دەرياى رەش دەستپێدەكاتەوە تورکیە
هەريەك لە توركيا رووسيا رايگەياند، "گواستنەوەى دانەوێڵەى ئۆكراينا بە رێگەى دەرياى رەش دەستى پێكردووە."

ئەمڕۆ چوارشەممە (دووى/تشرينى دووەم/2022) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە وەزارەتى بەرگرى رووسيا لە راگەيێندراوێكدا دەستپێكردنەوەى دانەوێڵەى ئۆكرايناى بە رێڕەوى دەرياى رەش راگەیاند.

لە بەشێكى راگەيێندراوەكە هاتووە، "بە بەشدارى نەتەوە يەكگرتووەكان و هاوكارى توركيا ئەو گرنتيەى پێویست لە ئۆكراينا بەدەستمان هێنا، كە نابێت رێڕەوى و مرۆيى و بەندەرەكانى ئۆكراينا كە بۆ رەوانەكردنى بەرهەمە كشتوكاڵييەكان دياريكراون بۆ كارى سەربازى دژ بە رووسيا بەكار بهێنێت."

راگەێندراوەكە ئاماژە بەوەش دەكات، ئەو گرەنتيانەى ئێستا بۆ دەستپێكردنەوەى رێككەوتنەكەى ئيستەنبۆڵ بەسە.

لە لايەكى ترەوە رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا رايگەياند، "لەگەڵ رووسيا رێككەوتن بۆ دەستپێكردنەوەى دانەوێڵەى ئۆكراينا لە رێگەى دەرياى رەش، ئێستاش بەشێوەيەكى زۆرباش كارەكان بەرێوەدەچێت، بابەتى گواستنەوەى دانەوێڵە و پەينى كيمياييمان گەياندۆتە قۆناغێكى زۆرباش." 

سەرۆكى توركيا گوتيشى، "پێش چەند مانگێك سەبارەت بە قەيرانى رووسيا و ئۆكراينا رەخنەيان لە سياسەتى ئێمە دەگرت، بەڵام ئێستا دەستيان بە سياسەتى بێلايەنى كردووە، ئەوەش وەك نموونەيەكى سەركەوتووى دەبينن، دوێنێش قسەم لەگەڵ ڤلاديمێر پۆتين و ئەمڕۆش لەگەڵ ڤۆلۆديمێر زيلنسكى كردووە."

سەبارەت بە پرسى وزەش ئەردۆغان گوتى، "ئەوروپا خۆى بۆ زستانێكى سارد ئامادە دەكات، لەهەمان كات بەدەست كەمى وزە گيرۆدە بووە، بەڵام پێتان رادەگەيێنم توركيا لەو بابەتە رووبەڕووى هيچ كێشەيەك نابێتەوە، وزەى پێويستمان دابين كردووە."

دەربارەى دروستكردنى ناوەندى وزەش بەگوێرەى  ئەردۆغان لە داهاتوو توركيا دەبێتە ناوەندێكى نێودەوڵەتى بۆ گازى سرووشتى، لەوێشەوە رەوانەى وڵاتانى ئەوروپا دەكرێت.

لە چەند رۆژى رابردوو لە دەرياى رەش هێرشكرايە سەر چەند كەشتييەك، لەدواى ئەو هێرشە رووسيا بەشدارى لە رەوانەكردنى دانەوێڵەى ئۆكراينا هەڵپەسارد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین