سوودان و توركیا پەیوەندییەكانیان بەهێز دەكەنەوە تورکیە
ئیسماعیل ئۆغلۆ، باڵیۆزی توركیا لە سوودان لەگەڵ عوسمان حوسێن، سەرۆك وەزیران كۆبووە و گفتوگۆیان لەسەر پەیوەندی ئابووری هەردوو وڵات كرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە (دووی/تشرینی دووەم/2022) ماڵپەڕی (ئەنادۆڵ) بڵاویكردەوە باڵیۆزی توركیا لە سوودان لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو كۆبوونەوە، گفتوگۆیان لەسەر بەهێزكردنەوەی پەیوەندی دوولایەنە و هاوئاهەنگی ئابووری پەرەپێدانی توانا مرۆیەكان كرد.

بەگوێرەی راگەیندراوێكی سەرۆك وەزیرانی راسپێدراو، لەو كۆبوونەوە گفتوگۆ لەسەر پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات و بەرەوپێشبردنی لە هەموو بوارەكان كراوە.

لەدوای لادانی عومەر بەشیر لەسەر دەسەڵات تا ئێستا پەیوەندییەكانی توركیا و حكومەتی نوێی سوودان بە چەند قۆناغێك تێپەڕیووە، بەگوێرەی راگەیێندراوەكانی هەردوولا هەوڵدەدەن پەیوەندییەكانی بەهێز بكەنەوە ئەو رێككەوتنانەی لە رابردوو واۆژیان كردووە بیخەنە بواری جێبەجێكردن.

هەر لەو كۆبوونەوە باڵیۆزی توركیا لە سوودان جەختی لەسەر بەهێزكردنەوەی پەیوەندی هەردوو وڵات كردۆتەوە.

لەگەڵ هاتنە سەر دەسەڵاتی پارتی دادوگەشەپێدان پەیوەندییەكان توركیا و سوودان بەهێزتر بوو، لە ساڵی (2017) رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا سەردانی ئەو وڵاتەی كردووە (22) رێككەوتن و یاداشتی لێتێگەیشتنی لە بواری جۆراوجۆرەكان واژۆكرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین