پەیوەندی بازرگانی توركیا و یۆنان بەراورد بە ساڵی رابردوو بەزربۆتەوە تورکیە
كۆستاس فرانگۆیانیس، جێگری وەزیری دەرەوەی یۆنان لە دیدارێكدا تیشك دەخاتە سەر پەیوەندییەكانی نێوان توركیا و یۆنان، لە بەشێكی ئەو دیدارە دەڵێت، "قەبارەی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات بەراورد بە ساڵی رابردوو لە (69.2%) بەرزبۆتەوە، ئەوەش هاندەرە بۆ زیادبوونی هاوئاهەنگی نێوانمان."

ئەمڕۆ یەكشەممە (شەشی/ تشرینی دووەم/ 2022) ماڵپەڕی (ئەنادۆڵ) بڵاویكردەوە جێگری وەزیری دەرەوەی یۆنان رایگەیاند، "سەرەڕای ناكۆكییەكانی نێوان توركیا و یۆنان بەڵام دەرفەتی هەماهەنگی نێوان گەورە و جۆراوجۆرە، ئەو هەنگاوانەی وەك دوو وڵاتی دراوسێ لە بواری بازرگانی و هاوئاهەنگی ئابووری بایەخی گەورەی هەیە."

سەبارەت بە قەبارەی ئابووری نێوانیان ئاماژەی بەوە كرد، "قەبارەی ئابووری نێوان هەردوو وڵات بەراورد بە ساڵی رابردوو لە (69.2%) زیادی كردووە، ئەگەر هەر دوو وڵات هاوئاهەنگ بن رەچاوی بەرژەوەندی نێوانیان بكەن، ئەوا ئەو قەبارەیە بەرزتر دەبێتەوە."

فرانگۆیانیس پێیوایە توركیا و یۆنان دوو دراوسێی هاوبەشی گرنگی یەكترین، چونكە توركیا بازاڕێكی گەورەیە و (85) ملیۆن كەسی هەیە، لەبەرانبەر یۆنان وڵاتێكی بچووكترە، بەڵام وڵاتێكی بەكاربەرە، ئەوەش دەرفەتێكی گرنگە بۆ توركیا. 

دەربارەی ئاڵۆزییەكانی نێوانیان و كاریگەری لەسەر پەیوەندی بازرگانی جێگری وەزیری دەرەوەی یۆنان جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، "قەبارەی بازرگانی رەنگدانەوەی لەسەر واقیعی توانا ئابوورییەكانی نێوانیان نابێت، بەتایبەت هەردوو وڵات پەراوێزێكی فراوانیان لە بواری ئاڵوگۆڕی بازرگانی هەیە، هەردوو وڵات لە بواری كاكاو و شوكلاتە و قاوە و  خواردن و پێداویستی تەندروستی و دەرمان و پێداویستی جوانكاری و بیناسازی توانای گەورەیان لە بەرهەمهێنان هەیە."

 فرانگۆیانیس دەشڵێت، "هەردوو وڵات دەتوانن سود لەو هاوئاهەنگییە وەربگرن، بەتایبەت پەیوەندێكی مێژوویی دێرین و لێكتێگەیشتنی هاوبەشیان بۆ زۆربەی بنەما و نەریتە بازرگانییەكان هەیە، ئەو ئەجێندا هاوبەشە بایەخێكی گەورەی لە هەوڵەكانی وەزارەتی دەرەوەی هەردوو وڵات هەیە، ئەوەش بەو ئامانجەیە مۆركێكی دامەزراوەیی بە هاوئاهەنگی هەردوو وڵات لە پرسەكانی ئابووری و بازرگانی و گواستنەوە و وزە و پەروەردە و گەشتوگوزار و گۆڕانكاری هەوا و ژینگەیی بدات."

سەبارەت بە پەیوەندییەكانیش جێگری وەزیری دەرەوەی یۆنان ئاشكرای كرد، "جێگری وەزیرانی دەرەوەی هەردوو وڵات بە پاڵپشتی بەرپرسانی باڵای وڵات دەستیان بە بەهێزكردنی رۆڵی ئەجێندای ئەرێنی كردووە بۆ زاڵبوون بەر ئەو گۆڕانكارییانەی بەسەر پەیوەندی هەردوولا داهاتووە، لەو چوارچێوەیەكی لەو سێ كۆبوونەوەی لە مانگی ئاداری ساڵی رابردوو تا مانگی شوباتی ئەمساڵ ئەنجام دراوە، (25) بابەت خراوەتە ئەجێندای نێوانیان، گفتوگۆ لەسەر زۆربەی بابەتەكان كراوە، دەمەوێت جەخت لەسەر ئەوەش بكەمەوە، پەیوەندی شەخسیم لەگەڵ سادات ئۆناڵ و فاروق قایماقچی لەسەر بنەمای رێزی دوولایەنە و متمانە و لێتكێگەیشتنە."

سەبارەت بە كۆبوونەوەی داهاتوو جێگری وەزیری دەرەوەی یۆنان گوتی، "بڕیاربوو لە (24) حوزەیرانی ئەمساڵ لە ئەنقەرە كۆبینەوە، بەڵام دواخرا، ئێستاش توركیا كار لەسەر دیاریكردنی وادەیەكی نوێ بۆ ئەو كۆبوونەوەیە دانێت، ئەو دۆسیە ئەرێنیانەش تا ئێستا پێگە و كاتێكی گرنگیان هەیە لە وەزارەتی دەرەوەی هەردوو وڵات بەتایبەت دوای كردنەوەی هێڵی دەریایی سالۆنیك ــ ئیزمیر، كە بڕیارە ئەمساڵ دەستبەكاركردن بكات، ئەو هێڵە بەرەوپێشچوونێكی زۆر گرنگە، پەیامی هاندانە بۆ گەلی هەردوو وڵات، بەتایبەت لە سەردانی مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی رابردوو و مانگی ئاداری ئەمساڵ سەرۆك وەزیرانی یۆنان لەگەڵ ئەردۆغان گفتوگۆیان لەسەر كرد."

دەربارەی گرنگی ئەو هێڵە دەریارییەش فرانجۆیانیس جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، ئەو هێڵە كاریگەری لەسەر بەهێزكردنی پەیوەندی دوو لایەنە و پرۆسەی گواستنەوەی نێوان توركیا و یۆنان و ئەوروپای ناوەڕاست و بەڵكان دەبێت، ئەوە جگە لەوەی رۆڵی لە جووڵەی گەشتوگوزاریش دەبێت.

لە سەرەتای ئەمساڵ بەهۆی داوایەكی سەرۆك وەزیرانی یۆنان لە كۆنگرێسی ئەمەریكا پەیوەندی دیپلۆماسی نێوان هەردوو وڵات بە تەواوی پچڕا. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین