زەریف: هیچ شتێک بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا لە ئارادا نییە ئێران

نوچه‌نێت

محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران وتوویەتی ئێران پێشتر لەگەڵ هەمان ئەو کەسانەی ئێستا لە کۆشکی سپین گفتوگۆی کردووە و پێویست ناکات لەسەر شتێکی تر گفتوگۆ بکەین.

بە پێی هەواڵێکی "پیک ایران"، وەزیری دەرەوەی ئێران لە میانەی دیمانەیەکدا لەگەڵ گۆڤاری پۆلیتیکۆ لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا کە بۆچی ئێران تا ئێستا دەستی بە گفتوگۆ لەگەڵ ئیدارەی بایدن نەکردووە، وتوویەتی ئەوە ئەمریکایە کە دەبێ سەرەتا بگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی چونکە لە سەردەمی ترەمپدا بۆ ماوەی چوار ساڵ لەو ڕێککەوتننامە چووە دەرەوە و هاوکات کە ئەمریکا بەڵێنەکانی جێبەجێ بکات، ئێرانیش پابەندی ڕێککەوتنەکە دەبێت. 
هەروەها وەزیری دەرەوەی ئێران وتوویەتی "ئێمە سەبارەت بەو ڕێککەوتنە لەگەڵ هەمان ئەو کەسانەی ئێستا لە کۆشکی سپی و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکان قسەمان کردووە. بۆیە ئەوان بە وردیی دەزانن کە بۆ گەڕانەوە دەبێ چی بکەن مەگەر ئەوەی بە ڕاستی قسەکانیان جدی نەبن". 
زەریف وتوویەتی "ئەمریکا دەیەوێت بە گوشار و زۆرەملێ ئیمتیازی نوێ وەربگرێت و ئەوە هەمان شتە کە وێندی شێرمەن لە کۆبوونەوە بۆ بەدەستهێنانی متمانە وەک جێگری وەزیری دەرەوە وتوویەتی. ئەوانی تریش وتوویانە هەلومەرجی ساڵی ٢٠٢١ هەمان هەلومەرجی ساڵی ٢٠١٥ نییە".
ئیدارەی بایدن لە کەمپەینی هەڵبژاردنەکاندا بەڵێنی دابوو لە ئەگەری سەرکەوتندا، ئەمریکا هەمدیسان دەگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی. 
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین