جەهەپە: ئاكپارتی لەرێگەی دادگا كاری سیاسی لە ئەكرەم ئیمائۆغلۆ قەدەغە دەكات تورکیە
كەمال كلیچدار ئۆغلۆ، سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری (جەهەپە) رایگەیاند، "پارتی دادوگەشەپێدا هەوڵدەدات لە رێگەی داوای یاسایی كاری سیاسی لە ئەكرەم ئیمامئۆغلۆ، پارێزگاری ئیستەنبۆڵ قەدەغە بكات."

ئەمڕۆ چوارشەممە (نۆی/ تشرینی دووەم/ 2022) ماڵپەڕی (زەمانی توركی) بڵاویكردەوە سەرۆكی جەهەپە رایگەیاند، "ئاكپارتی لە رێگەی دادوەر حوسێن زەنجین، كە ئەركی سەیركردنی دۆسیەی پارێزگاری ئیستەنبۆڵە رێگە لە ئیمام ئۆغلۆ بگرێت بەشداری كاری سیاسی بكات، بە تۆمەتی سوكایەتی بە دەستەی باڵای هەڵبژاردنەكان بۆماوەی زیاتر لە دوو ساڵ زینداری بكرێت و رێگەی لە بەشداری كاری سیاسی پێ نەدرێت."

سەبارەت بەو هەڵوێستەش سەرۆكی جەهەپە جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، “ئەو كارە بە هەموو شێوەیەك رەتكراوەیە."

لە بەشێكی تری قسەكانی كلیچدار ئۆغلۆ ئاماژەی بەوەكرد، "دەسەڵاتی فەرمانڕەوا هەوڵدەدات قەدەغەی كاری سیاسی لە سەرۆكی شارەوانی ئیستەنبۆڵ بكات، بەڵام ئیمامئۆغلۆ ئەوەندە لاواز نییە، بخرێتە كێشەیەكی لەو جۆرە."

بەگوێرەی قسەكانی سەرۆكی جەهەپە دەستەی باڵای هەڵبژاردنەكان لەژێر فشارەكانی پارتی دادوگەشەپێدان هەڵبژاردنیان ئەنجام دایەوە، بەڵام بۆ جاری دووەم سەركەوتوو بوو، هەر لەدوای ئەو سەركەوتنەش بە پاساوی فێڵكردن داوا لەسەر ئیمامئۆغلۆ تۆمار كرا.

ساڵی (2019) ئەكرەم ئیمامئۆغلۆ لە هەبژاردنەكانی شارەوانییەكانی توركیا توانی شارەوانی ئیستەنبۆڵ بباتەوە، بەڵام بەهۆی تانەدانی پارتی دادوگەشەپێدان هەڵبژاردن دووبارەیە، لەو كاتەوە ململانێكان لە نێوان ئاكپارتی و ئیمام ئۆغلۆ بەهێزە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین