سەندیكای رۆژنامەنووسانی سوید سازش بۆ توركیا رەت دەكاتەوە تورکیە
سەندیكای رۆژنامەنووسانی سوویدی داوا دەكات دەسەڵاتدارانی وڵاتەكەیان رێوشوێنی پێویست بۆ پارێزگاری لەو رۆژنامەنووسە توركانە بگرنە كە لە وڵاتەكەیان نیشتەجێن و داواش دەكەن نابێت حكومەتی سوید بەرانبەر وەرگرتنی لە ناتۆ رۆژنامەنووسان بكاتە كارتێك و سازیشی لەسەر بكەن.

ئەمرۆ شەممە (12/ تشرینی دووەم / 2022) ماڵپەڕی (زەمانی توركی) بڵاویكردەوە سەندیكای رۆژنامەنووسانی سوید رایگەیاند، "بەگوێرەی راپۆرتێكی رۆژنامەنووسانی تورك لە سوید، ئێستا ئەو لەلایەن رەجەب ئەردۆغان كراونە ئامانج و دەیەوێت سوید ئەو راستی توركیان بكاتەوە."

سەندیكای رۆژنامەنووسانی سوید هۆشداری دەدەنە وڵاتەكەیان كە پێویستە پارێزگاری لەو رۆژنامەنووسانە بكەن و نابێت ئەوانە رادەستی توركیا بكرێن.

بەگوێرەی راپۆرتەكە ئەو رۆژنامەنووسانە بە بەردەوامی لە سوید مەترسیان لەسەر هەبووە، بەڵام لەگەڵ داواكردنی سووید بۆ بوون بە ئەندامی ناتۆ مەترسی سەر ئەو رۆژنامەنووسە توركانە زیاتر بووە، بەتایبەت ئەوانەی ناویان لە لیستی ئۆپۆزسیۆنی سیاسی توركیایە لەلایەن توركیاوە داوا دەكرێن. 

لەدوای كودەتا شكستخواردووەكەی تەمووزی ساڵی (2016) حكومەتی توركیا هەڵمەتێكی دەستگیركردنی رۆژنامەنووسانی رەخنەگری دەستپێكرد

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین