هەناردەى توركيا بۆ ئەمەريكا بەرز دەبێتەوە ئابووری جیهان

نوچەنێت

بەگوێرەى داتاى ئەنجوومەنى هەناردەكارانى توركيا لە (10) مانگى رابردوو توركيا بە بڕى (11) مليار و (998) دۆلار كاڵاى رەوانەى ئەمەريكا كردووە، ئەوەش بەراورد بە ساڵى رابردوو لە (16.2%) زيادى كردووە.

ئەمڕۆ سێشەممە (15/تشرينى دووەم/ 2022) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاويكردەوە ئەنجوومەنى هەناردەكارانى توركيا داتاى (10) مانگى رابردووى هەناردەى كاڵاى بۆ ئەمەريكا بڵاوكردەوە، كە بڕەكەى گەيشتۆتە (11) مليار و (998) مليۆن دۆلار.

ئەمە بەرزترين ژمارەيە كە لە ساڵى رابردوو تا ئێستا هەناردەى توركيا بۆ ئەمەريكا تۆمارى كردووە، بەوەش توركيا دەبێتە دووەم وڵات، كە ئەمەريكا ساڵانە زۆرترين كاڵاى دەكڕێت، كە دەكاتە (5.72%) هاوردەى ئەمەريكا لە وڵاتانى جيهان.

ئەڵمانيا ساڵانە بەبڕى (15) مليار و (780) مليۆن دۆلار كاڵا هەناردەى ئەمەريكا دەكات، هەروەها سعووديە بە پلەى سێيەم دێت، كە بە بڕى (10) مليار و (285) مليۆن دۆلار، ئيتاڵيا بە بڕى نۆ مليار و (275) مليۆن، عێراق بەبڕى هەشت مليار و (533) مليۆ دۆلاريان كاڵايان بۆ ئەمەريكا رەوانە كردووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین