ناڕەزایییەكان بەردەوامن و خامنەئی هۆشداری دەكات ئێران

نوچەنێت

خۆپیشاندان لە زانكۆكانی ئێران و هەندێك شار بەردەوامن، عەلی خامنەئی رابەری باڵای كۆماری ئیسلامی رایگەیاند هۆشداری لە گردبوونەوەی كرێكاران دەدات و بە دوژمنی وڵاتەكەیان ناودەبات.

ئەمڕۆ یەكشەممە (20/ تشرینی دووەم / 2022) ماڵپەڕی (حوڕە) بڵاویكردەوە رابەری كۆماری ئیسلامی رایگەیاند، "دوای شكستی رووخاندنی حكومەتی ئیسلامی لە رێگەی ئاڵۆزییە بەردەوامەكان ئێستا هەوڵدەدەن لە رێگەی كۆكردنەوەی كرێكاران ئەو كارە بكەن."

خامنەئی لە بەشێكی تری قسەكانی دەڵیت، "تا ئێستا دوژمنەكانی وڵاتەكەمان شكستخواردوون، بەڵام دوژمنەكانمان هەموو رۆژ فێڵی نوێیان هەیە، لەگەڵ شكستی ئەمڕۆ گرووپە جۆراوجۆرەكان ئافرەتان و كرێكارانیان كردۆتە ئامانج بۆ ئەوەی دژ بە ئێمە بەكاریان بهێنن."

خۆپیشاندانەكان تا ئێستا بەردەوامە، خۆپیشاندانەكان لە زیاتر (20) زانكۆی لە تاران و ئەسفەهان و تەورێز و شیراز بەردەوامن، خۆپیشاندەران بە دەنگی بەرز دروشمی (ئازادی، ئازادی، ئازادی) دەڵێنەوە.

لەناوەڕاستی مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ پۆلیسی رەوشت ژینا ئەمینی كچەكە كوردی رۆژهەڵاتی كوردستانی دەستگیركرد و دواتر لە نەخۆشخانەیەكی تاران گیانی لەدەست دا لەدوای گیان لەدەستدانی لە زۆربەی شاروشارۆچكەكان هاووڵاتیان دژ بەو گیان لەدەستدانە رژانە سەر شەقامەكان. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین