ئێران

نوچه‌نێت

ڕۆئل مارک گرکت، ئەفسەری پێشووی دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران و لێکۆڵەری باڵای "ناوەندی بەرگری لە دیموکراسییەکان" و مارک دووبویتز، بەڕێوەبەری ئەو ناوەندە لە واشنتۆن، لە یادداشتێکدا کە لە گۆڤاری "نەشنال رێویو" بڵاوکراوەتەوە نووسیویانە بایدن بەم زووانە ڕێگا دەدات گەمارۆکان لەسەر ئێران هەڵبوەشێنەوە و ئێران دەستی بگات بە ملیاران دۆلار.

بە پێی ئەو نووسراوەیە، ئەو هەوڵەی بایدن لە هەمان ئاراستەی پاشەکشێکانی ئوباما لە بەرانبەر ئێراندایە: نیگەرانی لە مەترسی سەرهەڵدانی شەڕ یان قەبووڵکردنی ئاشکرای ئێرانێکی خاوەن چەکی ئەتۆمی.

گرکت و دبوویتز دەڵێن هەرچەندە بەرپرسانی ئیدارەی بایدن حەز ناکەن بە ئاشکرا باسی ئەوە بکەن، بەڵام ئەوان پێویستییان بە هەڕەشەی جێ متمانەی کەڵکوەرگرتن لە هێزی سەربازیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و گوشاری گەمارۆکانە بۆ ڕێگریکردن لە گەڕانەوەی تاران بۆ گفتوگۆ ئەتۆمییەکان.

دوو ساڵ و نیو کەمپەینی ئەوپەڕی گوشار لە لایەن ئیدارەی دۆناڵد تره‌مپەوە ئەگەرچی بۆ تاران دژوار بوو بەڵام نەبووە هۆی سەرهەڵدانی ناکۆکی و کەلێن لەنێو بەرپرسانی ئێراندا.

بایدن لە بەراورد لەگەڵ سەرۆکی پێشووی ئەمریکادا لە پێگەیەکی باشتردایە. ئۆباما ڕقی لە بژاردەی سەربازیی و گوشاری ئابووریی بوو و دروستکردنی پەیوەندیی و بە تایبەت پەیوەندییە بازرگانیەکانی نێوان ڕۆژاوا و ئێرانی بە هۆکاری سەرەکی پاشگەزبوونەوەی ئێران لە هەڵوێستی توند و ڕادیکاڵ دەزانی. ئۆباما لەو بڕوایەدا بوو کە ئەگەر واشنتن لەگەڵ تاراندا ڕەفتارێکی باشتری هەبێت تارانیش بەو جۆرە رەفتار دەکات.

لە سەردەمی ئۆبامادا وا وێنا دەکرا کە ئەگەر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە گفتۆگۆكانی ڕێککەوتنی ئەتۆمیدا ئیمتیاز بدات ڕەفتاری ئێرانیش دەگۆڕدرێت و خراپترین سیناریۆ نایەتە ئاراوە. پێدەچێت ئۆباما بە هیچ جۆرێک ئامادە نەدەبوو ئێران لە ڕێگای هێزی سەربازییەوە ڕاوەستێنێت. بەڵام بایدن ئەوەندە گەشبین نییە.

ئەگەر ئیدارەی بایدن هەوڵێ ڕێککەوتنێکی درێژماوەتر بدات، پشتیوانی ئەو نوێنەرە دیموکراتانەی کۆنگرێسی لەگەڵە کە ساڵی ٢٠١٥ دژی ڕێککەوتنی ئەتۆمی بوون و تەنانەت لەوانەیە لە ڕیزی کۆماریخوازەکانیشدا کەلێن دروست بکات، چونکە هەندێ لە کۆماریخوازەکان لەوانەیە بە شوێن ڕێگا چارەیەکەوە بن بۆ دەربازبوون لە ڕووبەڕوونەبوونەوە لەگەڵ ئێران.

دیار نییە هەنگاوی داهاتووى ئیدارەی بایدن چی دەبێت. لەوانەیە بۆ شاردنەوەی پاشەکشێکانی قسەکانی توندتر بکاتەوە.

ئه‌نتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لەوانەیە بزانێت کە ئێران دوای هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، سنووری زیاتر لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی قەبووڵ ناکات.

بۆیە نابێ ملیاران دۆلار بۆ ڕێککەوتنێکی ئەتۆمی کۆرت مەودا، لاواز و سنووردار بگوازرێتەوە بۆ ئێران. نابێ تاران خەڵات بکرێ.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین