عـێـراق هـەوڵـی دوورکـەوتـنـەوە لـە وزەی پـیـس دەدات!!
نوچەنێت
عێراق پلانی هەیە، لە ماوەی داهاتوودا پشت بە وزەی پاک و دۆستی ژینگە ببەستێت، لە پێناو کەمکردنەوەی پشت بەستن بە نەوت، ئەمەیش دوای گرێبەستەکانی ئەم دواییەی حکومەتی عێراق دێت، لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکان، بە تایبەت لە پارێزگاکانی دیالە و ئەنبار.
وەزیری نەوتی عێراق، ئیحسان عەبدولجەبار، لەو بارەیەوە وتی: "کار دەکەین، بۆ پەرەپێدان و زیادکردنی بەرهەمهێنانی وزەی پاک بۆ 10 گێگاوات." عەبدولجەبار لە میانەی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی دیالۆگی بەرلین، بۆ گۆڕانی وزە، ئاماژەی بەوەکرد، عێراق لە هەوڵی بەردەوام دایە، بۆ کارکردن لەسەر بنەمایە ستانداردەکانی پاراستنی ژینگە لەناوخۆ و دەرەوەی وڵات، بۆ پەرەپێدان و زیادکردنی بەرهەمهێنانی وزەی پاک.
پـلانی عـێـراق بۆ وزەی پـاک
ئیحسان عەبدولجەبار، لە بارەی پلانی حوكوومەتەکەی، بۆ بەرهەمهێنانی (وزەی دۆستی ژینگە)، گوتی: "پلانەکانی حوکوومەت لەوانە: وەزارەتی نەوت، قۆناغ بە قۆناغ هەنگاو دەنێت، بەرەو گواستنەوە و وەبەرهێنان، بۆ وزەی دۆستی ژینگە، لەوانە بەکاربردنی گازی پاک و پشت بەستن بە وزەی خۆر و با."
ئەوەشی خستەڕوو، کە وەزارەتەکەی کار دەکات بۆ پتەوکردنی پەیوەندی لەگەڵ ڕێکخراوەکانی وزەی جیهانی تایبەت بەو بوارانە و، ناوەند و پەیمانگاکانی پێگەیاندی وزەی پاک، جیهان، لەهەمانکاتدا دابینکردنی ژینگەیەکی سەقامگیر، بۆ کارکردنی کۆمپانیاکانی بیانی بۆ پێشخستنی ئەو کەرەتە.
گوتیشی: "پلانەکانی حوکوومەت، بە ئامانجی بەرهەمهێنانی 10 گێگاوات وزەی خۆرە، هەروەها ڕاگرتنی سوتاندنی گازی پەیوەست بە پرۆسە نەوتییەکان". هەروەها سوپاسی ئەو کۆمپانیا بیانیانەی کرد، کە هاوکاری عێراقیان کردووە لە پارێزگاکانی بەسڕە، میسان و؟زیقاردا، بۆ فراوانکردنی کارەکانیان لەو بوارەدا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment