ئەمەریکا ژمارەی هێزەکانی لە عێراق کەمدەکاتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

ئەمەریکا دەست بە کەمکردنەی هێزەکانی لە عێراق دەکات، وتەبێژی وەزارەتی جەنگی ئەم وڵاتە دەڵێت، "کەمکردنەوەی هێزەكانمان بەشێکە لە ستراتیژییەتێکی فراوانتر بۆ پەرەپێدانی هاوبەشییەکی ئەمنیی درێژخایەن لەنێوان واشنتۆن و بەغدا، تەنیا هەنگاوێکی سەربازی نییە و هەنگاوە بۆ داهاتوو".

ڕۆژی چوارشەممە (2025/10/1) ماڵپەڕی (Qatar News Agency) بڵاویکردەوە، شۆن پارنێڵ، وتەبێژی وەزارەتی جەنگی ئەمریکا باس لە کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق دەکات و لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "سوپای ئەمریکا دەست بە کەمکردنەوەی هێزەکانیان لە عێراق دەکەن، هەنگاوەکە بەپێی ڕاسپاردەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکایە و هاوبەشەکانی لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دەست دەکەن بە کەمکردنەوەی ئەرکی سەربازییان لە عێراق".

وتەبێژی وەزارەتی جەنگی ئەمەریکا دەشڵێت، "ئەم هەنگاوە ڕەنگدانەوەی سەرکەوتنی هاوبەشە لە دوای بەرەنگاربوونەوەی ڕێکخراوی داعش و هەنگاوێکە بەرەو قۆناغی هاوبەشیی ئەمنیی هەمیشەیی زیاتر لەنێوان ئەمەریکا و عێراق، ئەم هاوبەشییە نوێیە لەسەر سێ بنەمایە بۆ نموونە، پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی ئەمەریکا، رێزگرتن لە دەستووری عێراق و پابەندبوون بە رێککەوتننامەی چوارچێوەی ستراتیژیی نێوان هەردوو وڵات".

لە ڕاگەیێندراوەکەدا دووپات کراوەتەوە، "حکومەتی ئەمەریکا هەماهەنگی نزیک لەگەڵ حکومەتی عێراق و هاوپەیمانەکانی هاوپەیمانان دەکات بۆ دڵنیابوون لە پرۆسەیەکی هەنگاو بە هەنگاوی کشانەوە و دۆزینەوەی ڕێگەچارەی هاوبەش".

عێراق و واشنتۆن ڕێککەوتنێکی ستراتیژیان کردووە بۆ کشاندنەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق، هاوکات هەردوو وڵات هەماهەنگییەکانیان لەگەڵ یەکتر دووپات دەکەنەوە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین