هەسەدە هەموو چالاكییەكی هاوبەشی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی راگرت
نوچەنێت
ئەمڕۆ هەینی (دووی/كانوونی دووەم/2022) ماڵپەڕی (حوڕە) بڵاویكردەوە گوتەبێژی هێزەكانی سووریای دیموكرات رایگەیاند، "هەموو هەماهەنگی و ئۆپراسیۆنێكی هاوبەشمان بۆ بەرەنگاربوونەوەی رێكخراوی تیرۆرستی داعش، كە ئەمەریكا سەركردایەتی دەكرد وەستاندووە."
سەبارەت بەكاریگەرییەكانیشی گوتەبێژی هەسەدە پێیوایە ئەو وەساندنە كاریگەری لەسەر زیادبوونەوەی چالاكییەكانی داعش دەبێت، هەروەك گوتیشی، "لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پەیوەندییەكانمان بەردەوامە."
لە چەند رۆژی رابردووش لوید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمەریكا نیگەرانی خۆی لە هێرشەكانی توركیا بۆ سەر ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان دەربڕی و بە وەزیری بەرگری توركیای راگەیاندبوو، "ئەو هێرشانە راستەوخۆ كاریگەری لەسەر ئەو كەسانەمان دەبێت، كە لەگەڵ هاوبەشەكانمان لەو ناوچانەی سووریا لە دژی داعش دەجەنگن."
لە (20)ی مانگی رابردوو توركیا بەفەرمی هێرشە ئاسمانییەكانی بۆسەر ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان دەستپێكرد، تا ئێستاش ئێرەشەكان بە فەرمی رانەگیراون.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment