وەزیری بەرگری توركیا: هه‌رگيز ڕێگه‌ ناده‌ين مەترسی بۆ سەر وڵاتەكەمان دروست ببێت تورکیە

نوچەنێت

سه‌باره‌ت به‌ ئۆپه‌راسيۆنى توركيا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانى ڕۆژئاواى كوردستان و سووريا خوڵوسى ئاكار، وه‌زيرى به‌رگرى ئەو وڵاتە رايگه‌ياند، "هه‌رگيز ڕێگه‌ به‌ پێكهێنانى ڕێره‌وێك ناده‌ين مەترسی بۆ سەرمان دروست بكات."

ئه‌مرۆ هه‌ينى (دووى/كانوومى يه‌كه‌م/2022) ماڵپه‌ڕى (سى ئێن ئێن) بڵاويكرده‌وە خوڵوسى ئاكار رايگه‌ياند، "ئه‌وه‌ى له‌ توانامان دابێت بۆ ئه‌وه‌ى سنوور و گه‌له‌كه‌مان بپارێزين ده‌يكه‌ين، هه‌رگيز له‌ سنوره‌كانمان رێگه‌ به‌ جوله‌كانى ئه‌م ڕێكخراوانه‌ ناده‌ين، ئێمه‌ رێز له‌ سنوور و مافى سه‌روه‌رى‌ هه‌موو وڵاته‌ دراوسێكانمان ده‌گرين."

له‌ به‌شێكى ترى قسه‌كانيدا ئاكار ده‌لێت، "وڵاتان له‌ هه‌زاره‌ها كيلۆمه‌تره‌وه‌ هاتوون باس له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش ده‌كه‌ن، ئێمه‌ به‌ قسه‌كه‌ره‌كان ده‌ڵێين ئێوه‌ په‌يوه‌نديتان له‌گه‌ڵيان ببڕن، ئەوەی شەڕ لەگەڵ داعش دەكات  ته‌نيا سووپاى توركيايه‌."

وەزیری بەرگری توركیا ئاماژەی بەوە كرد، "ئه‌مه‌ريكا و رووسيا و وڵاته‌كانى تر بەڵێنیان داوه‌، ئێمه‌ ئه‌و بەڵێنەكانیان به ‌بير ده‌هێنينه‌وه‌، چ كاتێك ياخود له‌ چ شوێنێك، هەر كارێك  پێويستبووبێت‌ تاوه‌كو ئه‌مرۆ سوپاى توركيا كردوويه‌تى، ئەوە ئێوه‌ن هاوكارى ئه‌م ڕێكخراوانه‌ن، بەڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌ ناگه‌ن بە هيچ شوێنێك، ئه‌وه‌ى ده‌توانێت كار له‌گه‌ڵ ئێوه ‌بكات تەنیا توركيايه‌." 

سه‌باره‌ت به‌گرژييه‌كانى نێوان توركيا و يۆنان رايگه‌ياند، "ئێمه‌ پێمان گوتوون ئه‌م كێشانه‌ با له ‌رێگه‌ى گفتوگۆ جاره‌سه‌ر بكه‌ين، هيچ كه‌سێك مه‌كه‌نه‌ هاوبه‌ش، چونكە ئێمه‌ ده‌توانين كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ر بكه‌ين، به‌ يۆنانمان گوتوه‌ باواز له‌ كاره‌ گرژييه‌كانيان بهێنن، ئێمه‌ له‌م بابه‌ته‌ ئاراميمان زۆره‌، به ‌هه‌ڵه‌ تێمه‌گه‌ن ئه‌مه‌ بانگه‌وازى ئێمه‌يه‌ بۆ يۆنان، ئه‌وه‌ لاوازى ئێمه‌ نييه‌، پێيان ده‌ڵێين مێشكتان بێنه‌وه‌ سه‌رخۆو پێتان له‌ زه‌وى گيركه‌ن به ‌قسه‌ى وڵاتانى سێيه‌م خۆتان له‌ ئاسمان مه‌بينن." 

وه‌زيرى به‌رگرى توركيا ده‌شڵێت، "دياره‌ هه‌ندێك سياسه‌تمه‌دار بۆ مه‌رامى خۆيان ‌سياسى ناوخۆ تێكده‌ده‌ن، ئه‌وان زۆر گرژن، ئێمه‌ ده‌ڵێين توركيا هه‌ره‌شه‌نيه‌، بەڵام توركیا به‌راستى به‌هێزه‌ و وڵاتێكى كاريگه‌رو‌ چالاكه‌، به‌م پێيه‌ ده‌ڵێين ڕه‌فتارو جوڵه‌كانتان ڕێكبخه‌ن، ئەنقەرە به‌راستى به‌ مێژووى و جوگرافيا و ناسنامه‌ى گه‌نجه‌كانى وڵاتێكى به‌ هێزه‌ و گرينگه‌ پێويسته‌ هه‌موو كه‌س ئه‌مه‌ بزانێت." 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین