توركیا هەوڵدەدات هەناردەی بۆ عێراق زیاد بكات ئابووری جیهان

نوچەنێت

خاليد ئاجار، سەرۆكی ئەنجوومەنی كاری توركیا ـــ عێراق رایگەیاند، "ئامانجمانە لە ساڵی داهاتوو هەناردەی توركیا بۆ عێراق بگەینینە (16) ملیۆن دۆلار."

ئەمڕۆ یەكشەممە (11/ كانوونی یەكەم/ 2022) ماڵپەڕی (ئەنادۆڵ) بڵاویكردەوە خالید ئاجار رایگەیاند، "پەیوەندییەكانی عێراق و توركیا رۆژلەدوای رۆژ بەتایبەت لەبواری بازرگانی بەرەو پێش دەچێت، لە ماوەی (11) مانگی رابردوو بڕی (12) ملیار و (604) ملیۆن دۆلار كاڵامان هەناردەی عێراق كردووە."

بەگوێرەی قسەكانی سەرۆكی ئەنجوومەنی كاری توركیا، عێراق لە ریزی پێنجەم دایە كە ساڵی رابردوو زۆرترین كاڵای لە وڵاتەكەی هاوردە كردووە.

خالید ئاجار جەختی لەسەر ئەوەش كردەوە، "ئامانجمانە لە كۆتایی ئەمساڵ رێژەی هەناردە بۆ عێراق بۆ (14) ملیار دۆلار بەرز بكەینەوە."

سەبارەت بە جۆری ئەو كاڵایانەی هەناردەی عێراقی دەكەن، سەرۆكی ئەنجوومەنی كاری توركی ئاماژەی بەوە كرد، "دانەوێڵە و پاقلمەنی و بەرهەمە كیمیاوییەكان و كەلوپەلی ناوماڵ و چەندین جۆر كاڵای تر رەوانەی عێراق كراون."

توركیا بەهۆی نزیكی لە عێراق ساڵانە زۆرترین كاڵا رەوانەی ئەوڵاتە دەكات، ئەوەش وایكردووە زۆربەی كاڵاكان لە بازاڕەكان كاڵای توركین. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین