پەیوەندیی نێوان رووسیا و توركیا یەكێتی ئەوروپا نیگەران دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا لەگەڵ ڤلادیمێر پۆتین، سەرۆكی رووسیا چەند پرسێك تاوێ دەكەن، جۆزیب بۆریل، رێكخەری سیاسەتی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپاش لە پەیامێك بۆ پەرلەمانی ئەوروپا دەڵێت، "قووڵكردنەوەی پەیوەندی ئابووری نێوان ئەنقەرە و مۆسكۆ سەرچاوەی نیگەرانی گەورەن."

ئەمڕۆ یەكشەممە (11/كانوونی دووەم/ 2022) ماڵپەڕی (ئەنادۆڵ) بڵاویكردەوە سەرۆك كۆماری توركیا لەگەڵ ڤلادیمێر پۆتین لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنی گفتوگۆیان لەسەر دۆسیەی وزە و پەیوەندیییە دوو قۆڵییەكان و رێڕەوی دانەوێڵە و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر كرد.

سەبارەت بە رێككەوتنی دانەوێڵە سەرۆكی توركیا رایگەیاند، "لەچوارچێوەی رێككەوتنی دانەوێڵە ئامادەین بەرهەمی خۆركای و كاڵاتی تر هەناردە بكەین، تا ئێستا زیاتر لە (13) ملیۆن تۆن دانەوێلە بۆ ئەو وڵاتانەی پێویستیان بووە رەوانە كراوە."

لەبەشێكی تری قسەكانیشی ئەردۆغان، هیوای خواست جەنگی ئۆكراینا توركیا بە زووترین كات كۆتایی پێبێت. 

جۆزیب بۆریل نیگەرانی خۆی لەسەر پەیوەندییەكانی هەردوو وڵات گەیاندۆتە پەرلەمانی یەكێتی ئەوروپا و رایگەیاندوە، "بەرانبەر پارێزگاری توركیا لەو پەیوەندییانەی لەگەڵ رووسیا و جێبەجێنەكردنی سزاكانی رۆژئاوا دژ بە مۆسكۆ هەست بە نیگەرانی دەكەم."

لە بەشێكی تری نامەكەیدا رێكخەری سیاسەتی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا ئاماژە بەوەش دەكات سیاسەتی توركیا لە نەچوونە پاڵ رێكارەكانی یەكێتی ئەوروپا دژ بە رووسیا سەرچاوەی نیگەرانین، چونكە یەكێتی ئەوروپا و توركیا خاوەن یەكێتییەكی گومرگین، بۆ كاڵایانەی كە هەردوولا بەكاری بۆ كاری مەدەنی و سەربازی بەكاری دەهێنن."

بۆریل هۆشداری دەداتە توركیا كە ئەوەی گرنگە توركیا بۆ دەربازبوون لە سزاكان هیچ چارەسەرێكی جێگرەوە بە مۆسكۆ نەدات، ئێمە هەروەش ئەوەش لە وڵاتێكی كاندید بۆ ئەندامبوون لە یەكێتی ئەرووپا دەكەین كە پابەندی هەموو رێكارەكان بێت.

لەدوای جەنگی ئۆكراینا وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا و ئەمەریكا سزای توندیان بەسەر مۆسكۆ سەپاند، بەڵام ئەنقەرە نەچووە پاڵ ئەو سزایانە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین