ناڕەزاییەكان دژ بە دادگایی ئیمامئۆغلۆ فراوان دەبێت تورکیە

نوچەنێت

دوای ئەوەی دادگای توركیا سزای زیندانیكردنی ئەكرەم ئیمامئۆغلۆ، سەرۆكی شارەوانی ئیستەنبۆڵی دەكرد، لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە ناڕەزایی توندی لێكەوتەوە و بڕیارەكە بە سیاسی ناودەبەن و داوای پێداچوونەوە بەو بڕیارە دەكەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (15/كانوونی یەكەم/ 2022) ماڵپەڕی (زەمانی توركی) بڵاویكردەوە عەبدوڵا گول، سەرۆك كۆماری پێشووی توركیا رایگەیاند، "ئەو بڕیارەی دادگا ستەمێكی گەورەیە نەك تەنیا لە ئیمامئۆغلۆ، بەڵكو بڕیارەكە دژی توركیایە، ئیدارەی گەل لەسەرووی هەمووشتێكە، لەو بڕوایەشدام دادگا ئەو هەڵەیە راست دەكاتەوە."

لەلایەكی ترەوە بوڵند ئارێچ كە یەكێك لە دامەزرێندەرانی پارتی دادوگەشەپێدان و سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی توركیا لە راگەیێندراوێكدا روونی دەڵێت، "ئەگەر ئەو هەڵەیە راست نەكرێتەوە ئەوا لێكەوتەی ئەو بڕیارە دەبێتە رێگەخۆشكردن بۆ بونیادنانی دۆسیەی كاندێكی بەهێز دژ بە ئاكپارتی، لەو بڕوایەدام سیاسییەكان دوای چاوخشانەوە ئەو دۆخە رەچاو دەكەن رێگە بەو هەڵەیە نادەن."

ئارێچ لە بەشێكی تری قسەكانی ئاماژە بەوە دەكات، "بڕوام وایە لەنزیكترین كات دادگای باڵا ئەو بڕیارە هەڵدەوەشێتەوە، رێگەنادەن هاونیشتیمانیان تووشی زیان بن، چونكە بەهیچ جۆرێك ناكرێت بڕیاری قەدەغەی كاری سیاسی بدرێت."

لەسەر ئاستی دەرەوەش پارتی سۆشیالستی ئەوروپا دادگاییكردنی ئیمامئۆغلۆ بە سیاسی دەزانێت لە راگەیێندراوێكدا هاوسۆزی خۆی بۆ ئیمامئۆغلۆ دەربڕیووە، لە راگەێندراوەكە هاتوو، “ئێمە لەگەڵ سەرۆكی شارەوانی ئیستەنبۆڵ هاوسۆزین، كە حكومی دوو ساڵ زیندانی بۆ دەركراوە، ئەوەش واتا ئەردۆغان پانا بۆ هەر میكانزمێك دەبات، كە پارێزگاری لە دەسەڵاتەكەی بكات."

لەلایەكی ترەوە سێرجی لاگوردینسكی سەرۆكی شاندی پەرلەمانی نێوان یەكێتی ئەوروپا و توركیا رایگەیاند، "ئەوە بەرەوپێشچوونێكی گاڵتەجاڕانەیە هۆكارەكانیشی روونە، دواهیوای حكومەتی توركیا بریتییە لەكەمكردنەوەی راستگۆیی بۆ دیموكراسی و هەڵبژاردنەكانی داهاتوو، ئەوەی پێویستە ئەكرەم ئیمامئۆغلۆ دەرفەتی خۆكاندیدكردنی هەبێت."

هەر سەبارەت بەو بڕیارە ناچۆ سانشیز، بڕیاردەری پەرلەمانی ئەوروپا رایگەیاند، "ئەوكارە ئەستەمە، بەڵام ئێستاش رووداوە، كە ئیمامئۆغلۆ بۆ ماوەی دوو ساڵ و حەوت مانگ سزادراوە، بەتۆمەتی سوكایەتی بە بەرپرسێكی حكومی كاری سیاسی لێ قەدەغەكراوە، ئەوەش بە مەبەستی سیاسی بەكاردێت، ئەمڕۆ رۆژێكی زۆر ناخۆشە."

دوێنێ بەتۆمەتی سوكایەتی بە كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی توركیا دادگای توركیا سزای دوو ساڵ و حەوت مانگ زیندانی و قەدەغەكردنی كاری سیاسی بۆ سەرۆكی شارەوانی ئیستەنبۆڵ دەكرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین