هيومان رايتس وۆچ: لە زيندانەكانى ئێران دەستدرێژى سێكسى كراوەتە سەر ئافرەتان ئێران

نوچەنێت

رێكخراوى هيومان رايتس وۆچ ئاشكراى دەكات لە زيندانەكانى ئێران دەستدرێژى سێكسى كراوەتە سەر ئەو ئافرەتانەى لە خۆپيشاندانەكان دەستگيراون.

ئەمڕۆ يەكشەممە (18/كانوونى يەكەم/ 2022) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاويكردەوە رێكخراوى هيومان رايتس وۆچ و رێكخراوى لێبوردنى نێودەوڵەتى چەندين حاڵەتى دەستدرێژى سێكسيان تۆماركردووە.

لەلايەكى ترەوە كيۆكلاس كريستۆڤ، نووسەرى ئەمەريكى لە بابەتێكدا ئاماژە بەوە دەكات، بەهۆى شەرم و ترس لەلاى قوربانييەكان زۆربەيان لەكاتى گفتوگۆ بابەتەكە دەشارنەوە، ئەو نووسەرە ئاماژە بەوەش دەكات چەندين هۆكار هەيە كە ئێران بەهۆيەوە رێگرى لە پەيامنێرانى بيانى دەكات، ئێمە تيمى راگەياندنمان نييە ديمەنى ئەو منداڵانە تۆمار بكات كە لە شەقامەكان سەركێشى بە ژيانى خۆيان دەكەن و رووبەڕووى هێزەكانى ئێران دەبنەوە.

لەناوەڕاستى مانگى ئەيلوولى ئەمساڵ ژينا ئەمينى، كچە كوردى رۆژهەڵاتى كوردستان لەلايەن پۆليسى رەوشتى ئەم وڵاتە دەستگيركرا، دواتر لە نەخۆشخانەيەكى تاران گيانى لەدەستدا لەو كاتەوە خۆپيشاندانەكان بەردەوامە سەدان كوژراون و هەزارانيش دەستيگيركراون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین