وڵاتانی جیهان لەسەر بەندەرەكانی سوودان ململانێیایە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

وڵاتانی كەنداو و توركیا و چین لەسەر بەندەرەكانی سوودان ململانێیانە، ئەحمەد ئەبوو قەمەر، شارەزا لە بواری ئابووری رایگەیاند، "هۆكارەكانی ئەو ململانێیە ئابوورییە."

ئەمڕۆ چوارشەممە (21/كانوونی یەكەم/2022) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاویكردەوە ئەحمەد ئەبوو قەمەر رایگەیاند، "كۆنتڕۆڵكردنی بەندەرەكانی سەر دەریای سوور ئامانجی زۆربەی وڵاتانی كەنداو و وڵاتە زلهێزە ئابوورییەكانی وەك چینە."

لە نوێترین رێككەوتن (13)ی ئەم مانگە كۆمپانیای (ئەبوو زەبی و ئینفیكتۆس بۆ وەبەرهێنان) رێككەوتنێكیان لەسەر پەرەپێدان و بەگەڕخستنی بەندەری ئەبوو عەمامە لە ناوچەی ئابووری سەر دەریایی سوور واژۆكرد.

سەبارەت بەگرنگی ئەو بەندەرانە ئەو شارەزایە ئاماژە بەوەش دەكات، "ئەو بەندەرانەی سوودان خاڵی بەستنەوەی كیشەوەرەكان و نەخشەی رێڕەوەكانی جیهانە، سەرەڕای ئەوەش تاكە دەروازەی چەندین وڵاتی ژێر كۆنتڕۆڵی ئیسوبیایە."

بەگوێرەی قسەكانی ئەو شارەزایە ئەو بەندەرانە رەهەندی ستراتیژی و ئەمنی و ئابووری لەو ناوچەیە بۆتە هۆكاری ململانێكان لەسەری.

چین هەوڵدەدات لە رێگەی ئاوریشمی دەستی باڵای لە كەرتی گواستنەوەی دەریایی ئەو ناوچەیە هەبێت، بۆیە بەندەرەكانی سوودان لەسەر دەریای سوور گرنگترین فاكتەری ئەو باڵادەستیەی پەكینە، هۆكارێكی تریش ئەوەیە ئەو بەندەرانە خاڵی گرنگی نێوان چین و وڵاتانی رۆژهەڵاتی ئاسیا لەلایەك و وڵاتانی كیشوەری ئەفریقیا لەلایەكی ترەوەیە.

سەبارەت بە وڵاتانی كەنداویش ئەبوو قەمەر ئاماژە بەوە دەكات، بەشێكی گرنگی بارهەڵگەرەكان نەوت لە رێگەی دەریای سوورەوە بۆ كەناڵی سوێس دەگوازنەوە، بۆیە پێویستە ئەو رێگەیە لە چوارچێوەی كۆنتڕۆڵكردنی بەندەرە سەرەكییەكانی سوودان و یەمەن دەستەبەر بكرێت.

بەندەرەكانی رۆژهەڵاتی سوودان ناوچەیەكی ستراتییژییە و سنوورەكانی لەگەڵ ئەریتریا و میسر و ئەسیوبیا و سعوودیە، كە بە درێژایی (714) كیلۆمەتر لەسەر دەریاری سوورە، ئەوەش گرنگترین فاكتەرەكانی ئەو ململانێیە لەسەری.

لەو ساڵانەی رابردووش لەسەردەمی عومەر حەسەن بەشیر، سەرۆكی لەكارلادراو و دەسەڵاتی كاتی چەندین رێككەوتن لەگەڵ قەتەر و ئیمارات و توركیا و چین و رووسیا بۆ پەرەپێدانی ئەو بەندەرانە كراوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین