ماكرۆن: نامانه‌وێت توركيا و رووسيا به‌ته‌نيا له‌سه‌ر يه‌ك مێز دابنيشن تورکیە

نوچەنێت

ئيمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆك ى فه‌ره‌نسا رايگه‌ياند، "ئێمه‌ نيگه‌رانيين له‌وه‌ى توركيا له‌گه‌ڵ رووسيا له‌سه‌ر يه‌ك مێز كۆبێته‌وه‌ و ته‌نيا چين و توركه‌كان له‌سه‌ر مێزى دانوستان دابنيشت پێمان بڵێن له‌ داهاتوو چى رووده‌دات."

ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ (22/كانوونى يه‌كه‌م/2022) ماڵپه‌رى (تيجارى) رايگه‌ياند، سه‌باره‌ت به‌په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ رووسيا و كۆبوونه‌وه‌ى توركيا و رووسيا، له‌كاتى گه‌رانه‌وه‌ له‌ كۆنفرانسى هاوكارى هاوبه‌شى به‌غدا، وه‌ڵامى رۆژنامه‌وانى دايه‌وه‌ و نيگه‌رانى خۆى ده‌ربڕى له‌ لێدوانێكدا رايگه‌ياند، "نامانه‌وێت توركيا له‌گه‌ڵ مۆسكۆ له‌سه‌ر يه‌ك مێز دانيشن، هه‌روه‌ها پێويسته‌ ئه‌وروپا رۆلێكى كاريگه‌رتر له‌نێو ناتۆ ببينێت."

ماكرۆن ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، "هاوپه‌يمانى شتێك نييه‌ كه‌من پابه‌ندبم پێيه‌وه‌، پێويسته‌ هه‌ڵيبژێرم و ئه‌وشته‌يه‌ كه‌ پێكه‌وه‌ كارى له‌سه‌ر ده‌كه‌ين، بۆیە دەبێت دووباره‌ بير له‌ سه‌ربه‌خۆيى ستراتيژيمان بكه‌ينه‌وه‌، ئه‌وروپا پێويسته‌ زياتر سه‌ربه‌خۆيى له‌ ته‌كنه‌لۆجيا و تواناكانى به‌رگرى به‌ده‌ستبهێنێت."

سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا له‌به‌شێكى ترى قسه‌كانيدا ده‌لێت، "هاوپه‌يمانى به‌هێزى ئه‌وروپا ده‌بێته‌ هۆى به‌هێزى كيشوه‌ره‌كه ‌و سه‌ربه‌خۆترى ده‌كات. له‌نێو ناتۆشدا، له‌م چوارچێوه‌دا له‌گه‌ڵ ناتۆ ده‌توانێت ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ به‌ده‌ستبێنێت بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵسوكه‌وت لەگەڵ بكه‌ين." 

ماكرۆن راشيگه‌ياند، "هه‌موو ئه‌وروپا و رۆژئاواييه‌كان كه‌ فێرى ئه‌خلاقيان كردووم، ده‌بێت پێم بلێت كێ ده‌بێت له‌سه‌ر مێزى دانوستان دابنيشێت، پێموايه‌ نابێت ته‌نيا تورك و چينيه‌كان له‌سه‌ر مێزى دانوستاندن دابنيشن و پێمان بڵێن له‌ داهاتوو چى ڕووده‌دات."

لەدوای جەنگی ئۆكراینا توركیا تاكە وڵاتی ئەندامی ناتۆیە پەیوەندی بەهێزی لەگەڵ رووسیا هەیە، ئەوەش وایكردووە هەندێك لە وڵاتانی توركیا نیگەران بكات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین