چاوشئۆغڵو: سويد ناوه‌ندێكى سه‌رنج راكێشه‌ بۆ ئه‌ندامانى خزمه‌ت تورکیە

نوچەنێت

مه‌ولود چاوشئۆغڵو، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، رايگه‌ياند، "سويد ناوه‌ندێكه‌ بۆ ئه‌ندامانى خزمه‌ت و به‌رده‌وامن له‌و كاره‌يان."

ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌(22/كانوونى يه‌كه‌م/2022) ماڵپه‌رى (ئه‌نادۆڵ) بڵاويكرده‌وه‌، مه‌ولود چاوشئۆغڵو سه‌باره‌ت به‌ رێكه‌وتنه‌ سێقۆلييه‌كه‌ى نێوان توركيا و سويد و فينله‌ندا رايگه‌ياند، "به‌داخه‌وه‌ هيچ پێشهاتێكى كۆنكرێتى نييه‌ بۆ راده‌ستكردنه‌وه‌ى تاوانباران كه‌ په‌يوه‌ندييان به‌ تيرۆر هه‌يه‌ هه‌روه‌ها ده‌ست به‌سه‌ر سامانى ئه‌و تاوانبارانه‌ى داوامان كردووه‌ نه‌گيراوه‌." 

وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا راشيگه‌ياند، "سويد به‌رده‌وامه‌ له‌وه‌ى كه ‌بۆته‌ ناوه‌ندێكى سه‌رنج راكێش بۆ ئه‌ندامانى گوله‌ن، هه‌روه‌ها كۆمپانياى پيشه‌سازى به‌رگرى توركيا ده‌يه‌وێت هه‌ندێك به‌رهه‌م له‌ سويد بهێنێت به‌ڵام وه‌ڵامى ئه‌رێنيمان له‌م وڵاته‌ وه‌رنه‌گرتووه‌."

لەدوای واژۆكردنی لێكتێگەیشتنی هاوبەش لەنێوان نوركیا و سوید و فینلەندا تا ئێستا هەردوو وڵات بەربەست بۆ یەكتر دروست دەكەن.

لەسەرەتای ئەم هەفتەیە دادگاى سويد ره‌تيكرده‌وه‌ بوڵند كينيش، سه‌رنووسه‌رى رۆژنامه‌ى زه‌مانى توركى راده‌ستى توركيا بكاته‌وه‌، كه‌ توركيا تۆمه‌تى هه‌وڵى كورده‌تاى خستۆته‌ پاڵى.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین