سوید مامەڵەكردن لەگەڵ پەكەكە بەتاوان دادەنێت
نوچەنێت
پێنجشەممە (22/كانوونی یەكەم/ 2022) ماڵپەڕی (جەزیرە) بڵاویكردەوە لە چوارچێوەی هەوڵەكانی سوید و فینلەندا بۆ ئەندام بوون لە ناتۆ وەزیری ردەوەی سوید رایگەیاند، "وەزارەتی دادی توركیا و سوید زانیاریان سەبارەت بەو كەسانەی لەلایەن توركیاوە داواكراون ئاڵوگۆر كردووە، هەندێك رێكاری پەیوەست هەندێك لەو خاڵانەی لەگەڵ توركیا واژۆ كراوە گیراوەتەبەر، ئێمە مەترسییە گەورەكانی پارتی كرێكاران لەسەر توركیا تێدەگەین."
لە بەشێكی تری قسەكانی بیلسترۆ ئاماژەی بەوە كرد، ستۆكهۆڵم چاوەڕوان دەكات توركیا پابەند بێت بەو بەڵێنانەی كە پێویستە بۆ وەرگرتنی سوید لە ناتۆ، لەم چوارچێوەیەش هەندێك هەنگاومان ناوە.
پێشتریش ئۆڵڤ كریستیرسۆن، سەرۆك وەزیرانی سوید رایگەیاند بوو، وڵاتەكەی پابەند دەبێت بەو بەڵێنانەی بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر بە توركیایان داوە.
لەدوای جەنگی ئۆكراینا حكومەتی سوید و فینلەندا داوایان كرد ببن بە ئەندامی هاوپەیمانی ناتۆ، بەڵام بەپاساوی داڵدەدانی لایەنگرانی پەكەكە و فەتحوڵا گولەن توركیا ڤیتۆی لە دژ بەكارهێنان.

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment