ئێران لە رێگەی عێراقەوە نەوت بە قاچاغ دەفرۆشێت وەرگێڕان

وەرگێرانی: ئیسماعیل تەها

تۆڕی ئۆیل پڕایسی نێودەوڵەتی، كە بەرپرسە لە چاودێریكردنی دۆسیەكانی نەوت لە جیهان رایگەیاند، “بەگوێرەی زانیارییەكان ئێران لە كەرتی نەوتی عێراق هەژموونی خۆی فراوان كردووە، لە رێگەی بەندەرەكانی بەسڕەوە نەوتی خۆی رەوانەی بازاڕەكانی جیهان دەكات."

بەگوێرەی زانیارییەكانی ئەو  تۆڕە ماوەی چەند ساڵێكە دەسەڵاتدارانی ئێران لە كەرتە جۆراوجۆرەكانی عێراق خاوەنی هەژموونێكی فراوانن، بەڵام لە ماوەی رابردوو بەشێوەیەكی بەرچاو هەوڵەكانی ئەو وڵاتە بۆ كۆنتڕۆڵكردنی كەرتی نەوت بە دیاریكراوی زیادی كردووە.

ئۆیل پرایس روونیكردۆتەوە، لەدوای سزاكانی وڵاتی ئەوروپا و ئەمەریكا بۆسەر رووسیا بەهۆی جەنگی ئۆكراینا و پەككەوتنی هێزی جیپۆلۆتیكی مۆسكۆ لە عێراق كە كۆمپانیای رۆزنەفت هاوكاری گەورەی هەرێمی كوردستانی بوو، ئەمەریكا وەك جێگرەوەی رووسیا  لەبەرانبەر بە ئامانجگرتنی بەرژەوەندییەكان و ئاسایشی ئێران پاڵپشتی كورد دەكات، ئەوەش بووە هۆی ئەوەی ئێران بایەخی زیاتر بە هەژموونی خۆی لە عێراق بدات و هەوڵی هێشتنەوەی هەرێمی كوردستان وەك پاشكۆی عێراق بكات.

جووڵەكانی ئەمەریكا دژ بە ئێران لەو ناوچەیە و پێشبینییەكانی ئێران بۆ بەكارهێنانی كورد و كۆمپانیاكانی نەوت وەك چەكێك راستەوخۆ دژ بەخۆی، وایكردووە ئێران رێكاری فراوان بۆ رێگری لە فراوانبوونی هەژموونی ئەمەریكا عێراق بگرێتەبەر، بۆ ئەوەش لە رێگەی چەند هەنگاوێكی جۆراوجۆرەوەیە، یەكێك لەو رێگەیانە ئەوەیە وەزارەتی نەوتی ئێران نووسینگەی لە بەغدا و هەندێك پارێزگەی تر كردۆتەوە، كۆمپانیا ئێرانییەكانیش لە بازاڕی عێراق جێگرەوەی رووسیا و رۆژئاوان نیشان بدات.

پێش ئەوەی بەرژەوەندییەكانی پەیوەست بە لایەنەكانی ئەمەریكا لەدەست بدات، ئێران بازاڕەكانی عێراق بۆ رەوانەكردنی نەوتەكەی بۆ جیهان بەكاردەهێنێت، دەست بەجووڵە دەكات ئێران بۆ كۆنتڕۆڵكردنی تەواوی نەوتی عێراق.

زانیارییەكانی ئەو تۆڕە جەخت لەسەر ئەوە بەهۆی لێكچوونی نەوتی ئێران و عێراق شارەزا ئەمەرییكییەكان توانای جیاكردنەوەیان نییە، ئەوە وایكردووە تاران بەغدا بەكاربهێنێت بۆ فرۆشتنی نەوتی خۆی لە بازاڕەكانی جیهان، كە نەوتەكەی لەرێگەی بەندەرەكانی عێراق و خاڵە سنوورییەكان دەهێنێتە عێراق و لە رێگەی هێڵە لۆجستییە نێودەوڵەتییەكان رەوانەی جیهان دەكرێت و وەك نەوتی عێراق دەفرۆشرێت.

ئۆیل پرایس باس لەوە دەكات، دوای ئەوەی نەوتی ئێرانی لەلایەن ئەو شارەزا ئەمەریكانەی ئەمریکاوە بە نەوتی عێراق ناوزەد دەکرێت، بەشێکی زۆری لە ڕێگەی بارهەڵگرەكانی عێراق لە بەندەری بەسرە رەوانەی ئەو بازاڕانە دەكرێت نەوتی عێراقی پێدەگات.

ئەوەش لەکاتێکدا بەشێك لە نەوتی عێراق لە ڕێگەی هەرێمی کوردستانەوە دەچێتە تورکیا و لە بەندەری جەیهان دەفرۆشرێت، ئەوەش وایكردووە ئێران لە ئێستاوە ڕێککەوتن لەگەڵ ئەو وڵاتانە بكات کە نەوتەکەی بەناسنامەیەكی عێراق هەناردە دەکات، بۆ ئەوەی بە نرخێکی هەزارنتر پێیانبفرۆشن، لەبەرانبەردا دۆلاری ئەمەریکی بەدەستبهێنت، کە واشنتن هەوڵدەدات ڕێگری بکات لە گەیشتنی دۆلارە بە ئێران.

تۆڕەكە باس لەوەش دەكات هەوڵەكانی ئێران بۆ كۆنتڕۆڵكردنی بازاڕی نەوتی عێراق وەك وەڵامدانەوەیەكی پێشوەختەیە بۆ ئەو هەوڵانەی ئەمەریكا بۆ خنكاندنی ئابووری ئێران لە رێگەی قەدەغەكردنی فرۆشتنی نەوتەكەی بە رێگەی عێراقەوە بەدەستی دەهێنێت، بەتایبەت دوای ئەوەی نرخی دۆلار بەرانبەر دراوی عێراقی بەرزبۆوە، ئەمەریكا دڵنیا بوو ئێران سیستەمی بانكی عێراق بۆ بەدەستهێنانی دراوی گرتنبەها بەكاردەهێنێت، ئەوەش وایكرد سزای نافەرمی بەسەر بانكە عێراقییەكان بسەپێنێت، بەوهۆیەوە گەیشتنی دۆلار بە بانكە عێراقییەكان كەم بێتەوە، كە بووە هۆی داڕوخانی دیناری عێراقی بەرانبەر دۆلاری ئەمەریكی.

تۆڕەكە ئەوەشی ئاشكراكردووە ئێران بەشێوەیەكی راستەوخۆ دانی بەوە داناوە عێراق بۆ گەیاندنی نەوتەكەی بۆ بازاڕەكانی جیهان بەكارهێنێت، لە (2020) بێژەن نامدار زەنگەنە، وەزیری نەوتی ئێران جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، "ئێمە بەناوێكی ترەوە نەوتمان رەوانەی جیهان دەكەین." دواتریش محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، "ئێران هونەری یاریكردن و خۆپاراستنی لە سزاكان هەیە."

هەنگاوەکانی ئەم دواییەی ئێران بۆ دەستەبەرکردنی بەكارهێنانی بازاڕی نەوتی عێراق وەك سەرچاوەیەكی بەدەستهێنانی دۆلاری ئەمەریكی، وایكردووە نرخی دۆلار لە عێراق بەرزبێتەوە، تۆڕەکە پێشبینی ئەوە دەكات، ئەو هەوڵانە لێکەوتەی نەرێنی زیاتری ئابووریی بۆ عێراق ببێت، هەروەك ئاماژە بەوەش دەكات، ئەگەر  ئەمەریكا بڕیاریش بدات لە ڕووی ئابوورییەوە ئێران زیاتر خنکێنێت، کەرتی بەسزاكانی نەوتی عێراق دەکاتە ئامانج بۆ ئەوەی بەغدا ناچار بکات هەوڵەکانی ئێران بۆ بەدەستهێنانی دراوی زیاتر لە رێگەی كەرتی نەوتی عێراقی شكست پێبهێنێت.

سەرچاوە: بەغداد تودەی

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین