رووسیا تاوتوێى پچڕانى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ SWIFT ده‌كات ئابووری جیهان

نوچه‌نێت

بەرێوەبەری نووسینگەی کاروباری میدیایی سەرۆک کۆماری فیدراسیۆنی ڕووسیا وتی: "ئاواتەکانی ئەو کەسانەی کە گەمارۆ دەخەنە سەر ڕووسیا، بە تایبەت ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هێشتا لە پەرەسەندندان، ئەو هەوڵانە نالۆژیکی و چاوەڕواننەکراون، بۆیە ئێمەش چاوەڕوانی هەموو جۆرە هەڕەشەیەک دەکەین".

بە پێی ڕاپۆرتێکی "سپوتنیک"، پسکۆڤ لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەواناندا سەبارەت بەوەی کە ئایا کرێملین پچراندنی پەیوەندییەکانی ڕووسیا لەگەڵ سویفت بە هەڕەشە دەزانێت وتی: "ئێمە ناتوانین هیچ یەک لە هەڕەشەکان ڕەت بکەینەوە، دەبینن کە ئاواتەکانی ئەو کەسانەی گەمارۆ دەخەنە سەر ئێمە، بە تایبەت ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، هێشتا درێژەیان هەیە. ئەو هەوڵانە نالۆژیکی و چاوەڕواننەکراون، بۆیە هەڵبەت، ئەو دۆخە وا دەکات ئێمە بەردەوام ئامادە بین".

کۆمەڵەی پەیوەندییە داراییەکانی نێوان بانکەکانی هەموو جیهان (SWIFT) سیستەمێکی نیوان بانکی نێودەوڵەتییە و چاودێری گواستنەوەی زانیارییەکان و ئاڵوگۆڕی پارە و دراو دەکات. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین