ئاكپارتی هەوڵی پێشخستنی وادەی هەڵبژاردنەكان دەكات تورکیە
پارتی داد و گەشەپێدان كۆبوونەوە لەسەر پێشخستنی وادەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی وڵات و پەرلەمان دەكات، گوتەبێژی ئەو پارتەش دەڵێت، "ئەو هەوڵەی پارتەكەی هەڵبژاردنی پێشوەختە نییە."

ئەمڕۆ دووشەممە (دووی/ كانوونی دووەم/ 2022) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاویكردەوە عومەر چلیك، گوتەبێژی پارتی دادوگەشەپێدان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی رایگەیاند، “سەركردایەتی پارتی دادوگەشەپێدان بەسەرۆكایەتی رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پێشخستنی وادەی هەڵبژدارنەكانی توركیا كۆبوونەوە، كە ئەگەر هەیە بخرێتە مانگی نیسان."

سەبارەت بە هۆكاری گۆڕینی وادەی هەڵبژاردنەكانیش گوتەبێژەكەی ئاكپارتی ئاماژە بەوە دەكات، “هۆكارەكەی بۆ وەرزی هاوین و كشتوكاڵ دەگەڕێتەوە، كە لەو كاتەدا زۆربەی هاونیشتیمانیان لە هاوین لەدوای پشووی قوتابخانە و زانكۆكان گەش  دەكەن، هەروەها بەشێكی تر لە هاووڵاتیان لەو وەرزەدا سەرقاڵی كشتوكاڵن."

لە بەشێكی تری قسەكانی عومەر چلیك جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، "تا ئێستا ئەو وادەیە گفتوگۆی لەسەر دەكرێت، هێشتا بڕیاری لەسەر نەدراوە." هەروەك رەتیشی دەكاتەوە ئەو هەڵبژاردنە پێشوەختەبێت. 

بڕیارە لە (18)ی حوزەیرانی ئەمساڵ هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی و پەرلەمانی توركیا بەڕێوە بچێت. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین