سەڵاحەدین دەمیرتاش لە زیندان بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەكات تورکیە

نوچەنێت

سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پێشووی هەدەپە كە ئێستا لە زیندانە لەگەڵ دەستپێكی ساڵی نوێ بانگەشەی هەڵبژاردنەكانی دەستپێكرد.

ئەمڕۆ دووشەممە (دووی/كانوونی دووەم/ 2023) ماڵپەڕی (زمانی توركی) بڵاویكردەوە هاوسەرۆكی پێشووی هەدەپە لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تویتەر بڵاویكردەوە، "هیوادارم یەكەم رۆژی ساڵی نوێ لە ڕووی ئازادی و دیموكراسی و ئاشتی و خۆشگوزەرانی ساڵێكی نوێ بێت."

دەمیرتاش لە بەشێكی تری قسەكانی داوا لە كادیرە سیاسیەكان دەكات خۆیان بۆ هاوپەیمانی سیاسی و كاندیدی سەرۆكایەتی بەرنامەی هەڵبژاردن دەستپێبكەن، هەروەك دەشڵێت، با موژدەی دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردنەكان بدەین.

سەربارەت بە ئامانجی بانگەشەكانیش هاوسەرۆكی پێشووی هەدەپە جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، "دەسپێكی هەڵمەتی بانگەشەكانمان بە بەشدارییەكی فراوانە لەپێناو دیموكراسییە، نەك لەپێناوی كەسێك یاخود پارتێك، ئێمە تا كۆتا رۆژ ئەو هەڵمەتە بەڕێوە دەبەین، بەگڕوتینەوە ئامادەسازیشمان بۆ كردووە، چاوەڕانی پێشنیار و بەشداریتان دەكەین."

سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پێشووی هەدەبە ماوەی شەش ساڵە لە زیندانە، لە (2018) لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كاندیدی هەڵبژاردنەكان بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین