توركيا گازى سروشتى بولگاريا ده‌فرۆشێت تورکیە

نوچەنێت

فاتيح دۆنمێز، وه‌زيرى وزه‌ و سامانه‌ سروشتيه‌كانى توركيا رايگه‌ياند، "توركيا گازى سروشتى بولگاريا ده‌فرۆشێت و برياره‌ ئه‌مرۆ رێككه‌وتنه‌كه‌ واژۆ بكرێت له‌ نێوان ئه‌م دوو وڵاته‌."

ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه (سێى/كانوونى دووه‌م/2023) ماڵپه‌رى (سى ئێن ئێن) بڵاويكرده‌وه‌، فاتيح دۆنمێز، وه‌زيرى وزه‌ و سامانه‌ سروستيه‌كانى توركيا، له‌ به‌رنامه‌يه‌كى ته‌له‌فزيۆنى رايگه‌ياند، توركيا له‌گه‌ڵ  به‌لغاريا رێككه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ى له ‌رێگه‌ى توركيا وه‌ گازى سروشتى بولغاريا بفرۆشرێت و ئه‌مرۆ له‌ نێوان هه‌ردوو وڵات رێككه‌وتنه‌كه‌ واژۆ ده‌كرێت.

وه‌زيرى وزه‌ و سامانه ‌سروشتييه‌كانى توركيا راشيگه‌ياند، "بۆتاش له‌م كۆتاييانه‌دا كۆبوونه‌وه‌يه‌كى له‌ عومان ئه‌نجامدا، به ئه‌گه‌رێكى زۆر رێكه‌وتن و هاوڕابوون، له‌ماوه‌يه‌كى نزیكدا ڕێككه‌وتنێكى (LNG) واژۆ ده‌كه‌ن." 

ڕۆسن هريستۆڤ، وه‌زيرى وزه‌ى بولگاريا رايگه‌ياندبوو، “له‌گه‌ڵ توركيا به‌رده‌وامين بۆ گفتوگۆكردن بۆئه‌وه‌ى بتوانين به‌ به‌كارهێنانى تواناى يه‌ك مليار مه‌تر سێجا له‌ تێرميناڵه‌كانى گازى سروشتى شل (LNG)ى توركيا."

لەكۆتایی ساڵی رابردووش ڤلادیمێر پۆتین، سەرۆكی رووسیا لە كۆبوونەوەی سۆچی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا داوای لێكردبوو ناوەندێكی تایبەت بە فرۆشتنی گازی رووسیا لە توركیا بكرێتەوە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین