توركیا ئاوارە سوورییەكان سەرپشك دەكات تورکیە
خوڵوسى ئاكار، وه‌زيرى به‌رگرى توركيا، سه‌باره‌ت به‌ گه‌رانه‌وه‌ى سووريه‌كان راشيگه‌ياند، "ئێمه‌ به‌هچ شێوه‌يه‌ك ئاوارەكانی توركيا ناخه‌ينه‌ بارودۆخێك بۆئه‌وه‌ى به‌ زۆرى بگەڕێنەوە بۆ ناوچه‌كانى خۆيان، بۆيه‌ پێويسته‌ به‌ هۆشيارييه‌وه‌ مامه‌له‌يان له‌گه‌ڵ بكه‌ين."

ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ (10/كانوونى دووه‌م/2023) ماڵپه‌ى (سى ئێن ئێن) بڵاويكرده‌وه‌، خوڵوسى ئه‌كار، وه‌زيرى به‌رگرى توركيا، له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا سه‌باره‌ت به‌ دووباره‌ كۆبوونه‌وه‌ى وه‌زيره‌كانى به‌رگريى توركيا و سوريا و رووسيا رايگه‌ياند، "ئه‌مه‌ پرۆسه‌يه‌كه‌ به‌ نيازێكى پاكه‌وه‌ ده‌ستمان پێكردووه‌، له‌پاش 11ساڵ ده‌ستمانكردووه‌ به‌ كۆبوونه‌وه‌ بۆ په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات و ئاشتى ناوچه‌كه‌ ئه‌م پرۆسه‌يه‌مان ئه‌نجام دا‌، هيوامان وايه‌ به‌هاوبه‌شى به‌رێگاى كۆبوونه‌وه‌ ببێته‌‌ يارمه‌تيده‌ر بۆ ئاشتى و سه‌قامگيرى ناوچه‌كه‌." 

هه‌روه‌ها خوڵوسى ئه‌كار راشيگه‌ياند، "توركيا بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌ى كۆچبه‌ران و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر به‌رده‌وامه‌ له‌ هه‌وڵه‌كانى، هيوامان وايه‌ سووريه‌كان به‌ ئاره‌زووى خۆيان بگه‌رێنه‌وه‌ خاكى خۆيان به‌ سه‌ڵامه‌تى و رێزه‌وه‌." 

هەروەك هیواشی خواست له‌ ڕێگه‌ى كۆبوونه‌وه‌ هاوبه‌شه‌كانمان بۆ هه‌ردوو وڵات ببێته‌ هۆى ئاشتى و يارمه‌تيده‌ر بۆ ناوچه‌كه‌.

لەكۆتایی ساڵی رابردوو لەدوای (11) ململانێ و ناكۆكی بۆ یەكەمجار وەزیرانی دەرەوەی توركیا و سووریا لە مۆسكۆ كۆبوونەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین