ئايا جەنگێكى تر لەنێوان ئەرمينيا و ئازەربايجان سەرهەڵدەدات؟ وەرگێڕان

وەرگێرانی: ئیسماعیل تەها

چاودێرانی سیاسی ئاماژە بەوە دەكەن بەگوێرەی ئەو ئاماژانەی هەن، ئەگەر هەیە سەركردایەتی ئێستای ئەرمینیا ئاراستەی بەرەو ئەمەریكایە، ئەوەش لە كاتێدايە ئەم جووڵانەوەيە زياتر شێوازێكى نمايشكارانەى گرتۆتەبەر.

كەمبوونەوەى سەربازى لە رووسيا و كۆتاييهاتنى بنكەى سەربازى ژمارە (102) لە ناوچەى يەريڤان و گيومرى) واتا پاشەكشەى هێزى ئاشتى پارێزى رووسيا لە كەرەباخ و ئەو رێڕەوەى ئەم ناوچەيە بە ئەرمينيا دەبەستێتەوە، لەهەمانكاتدا ئەگەرى هەڵگيرسانى جەنگێكى نوێ لەو ناوچەيە لە ئارادەیە، چونكە تا ئێستا ئاساییبوونەوەی دۆخەكە لەپاشەكشەدایە و بەرەو پێش ناڕوات، بە پشتبەستن بە ئەنجامى جەنگى كەرەباخ لە (2020) باكۆ پارێزگارى لە رێڕەوى گواستنەوەى ناوچەی ناخيتيشفانى بۆ نەهاتۆتەدى، كە سنووری وڵاتەكەی لە ئەرمينيا جيا دەكاتەوە. 

يەكێكە لە ئەركە سەرەكييەكانى سياسەتى دەرەوەى توركيايە، ئەوەیە پێويستى بە دروستكردنى رێڕەوێكە لەگەڵ ئاسياى ناوەڕاست، كە دەوڵەمەندە بە وزە، رێڕەوەكەش لەژێر كۆنتڕۆڵى خۆى دەبێت، ئەوەش ئاڕاستەى سەرەكى ئێستايە بۆ فراوانكردنى ئيمبراتۆرى توركى.

بەهۆى پاڵپشتى بێمەرجى توركيا ئازەربيجان خواستى پێداچوونەوەى بە ئەنجامەكانى جەنگى كەرباخ هەيە كە بيخاتە بەرژەوەندى خۆى، بۆ ئەوەش ئازەربيجان زۆربەى كات هێزەكانى ئاشتى پارێزى رووسيا و لايەنەكانى خاڵى پشكنينى ئەرمينيا لەو ناوچەيە  جاڕس دەكات و گەمارۆيان دەخاتە سەر بە پاساوەى ئەوەى بانگەشەى ژينگەپارێزى دەكەن، كە دەيانەوێت بگەنە كانە زێڕەكان لە ناوچەى كەرەباخ.

جەنگى كەرەباخ لە (2020) دەرى خست رووسيا توانايەكى سنووردارى هەيە بۆ كۆنتڕۆڵكردنى ئازەربايجان بە رێگەى سياسى، رووسيا هيچ سنوورێكى لەگەڵ ئەرمينيا نييە ئەگەريش هەيە ئەگەر باكۆ شەڕ دەستپێبكاتەوە، رووسيا بخاتە رووبەڕووبوونەوەى جەنگێكى فراوان لەگەڵ ئازەبيجان، ئەگەر نەچێتە جەنگەوە پێويستە لەسەرى هێزە ئاشتيپارێزەكانى لە كەرباخ پاشەكشە پێكات، لەگەڵ هەڵگيرسانى جەنگ قەيرانى سياسى لەنێوان ئازەبيجان و رووسيا سەرهەڵدەدات.

بەهۆى جەنگێكى توند لەگەڵ رۆژئاوا لەسەر خاكى ئۆكراينا، ئاساييە رووسيا بەهەموو شێوەيەك خۆى لە كردنەوەى بەرەيەكى نوێى جەنگ لەگەڵ ئازەربيجان بپارێزێت، بەتايبەت لەگەرى ئەوەى توركيا بچێتە ململانێى قەوقاز، كە رۆڵێكی زۆر گرنگى لە سياسەتى دەرەوەى رووسيا هەيە.

لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر هەيە ئەو جەنگە لە سنوور دەرچێت، كە دەكرێت تەنيا بۆ رێگرى لە گواستنەوە  لەماوەى چەند مانگێك دەستپێكی كارەساتی گەورەی لێدروست بێت، ئەوەش وادەكات سەرۆكى ئەرمينيا تۆمەتى نوێ ئاڕاستەى رووسيا بكات، بەو هیوایەی وەك پاساوێك بۆ كشانەوەی لە رێكخراوەى پەيماننامەى ئاسايشى كۆمەڵايەتى بەكارى بهێنێت و كۆتايى بە بوونى سەربازى مۆسكۆ لە وڵاتەكەى بهێنێت.

بە واتايەكى تر كشانەوەى رووسيا نابێتە باشبوونى ئەو دۆخەی ئەرمينيا، چونكە جگە لە رووسيا كەس ناتوانێت پارێزگارى لە كەرباخ كات، بەڵكو بوونى ئەرمينيا بەو شێوەى ئێستا، ياخود كەمتر لەوە دەمێنێتەوە. 

رۆژئاوا بايەخ بە جەنگێكى نوێ لەنێوان ئەو دوو وڵاتە دەدات، سەرەڕاى ئەوەش بايەخ بە شكستى يەريڤان دەدات، چونكە ئەوە دەبێتە دەركردنى هێزەكانى رووسيا لە ئەرمينيا و ناوچەكە، ئەوكاتە ئەمەريكا و يەكێتى ئەوروپا گەورەترين بەڵێن بە سەرۆكى ئەرمينيا دەكەن، بەبێئەوەى توانا و خواستى لە بەرگريكردنى مافى ئەرمينيا هەبێت.

راكێشانى رووسيا بۆ ناوجەنگێكى تر ديارييەكە بۆ واشنتن، بەڵام بەتەنيا پاشەكشەى رووسيا لەو ناوچەيە مليۆنان پەنابەرى ئەرمينيا لە رووسيا بۆ رۆژئاوا ئەنجامێكى زۆرباشە.

لە لايەكى ترەوە توركيا لە دۆخێكى قوورس دايە، لەرووى ئابوورى و سياسيەوە سوودى زۆرى لەو هاوبەشييە بينيووە، بەڵام خەزێنەى ئاسياى ناوەڕاست و قەوقاز زۆر زياترە بۆ ئەردۆغان، بەپشتبەستن بەوەى رووسيا رووبەرووى ئەنقەرە نابێتەوە، چونكە ئەو لە جەنگێكی سەختدایە لەگەڵ رۆژئاوا، بەڵام كۆسپى بەردەم ئەو سيناريۆيەى ئێستا ئێرانە كە رايگەياندووە، “گۆڕانكارى لە سنوورەكانى ئەم ناوچەيە قبووڵكراو نييە."

زۆربەى ئازەربيجانييەكان لە كۆمارى ئازەربيجانى سەربەخۆ ناژين، بەڵكو لە ئازەربيجانى ئێرانى دەژين، كە رووبەڕەكەى زۆر لە ئازەرييجانی سەربەخۆ گەورەترە، بۆيە هەر پلانێك بۆ بونيادنانى ئەوەى پێى دەگوترێت ئازەربيجانى گەورە، كە دەبێت جێبەجێ بكرێت، ئەوە بە سروشتى حاڵ لەسەر حيسابى ئێران دەبێت، چونكە لەدواى يەخستنى ناخيتشيفان لەگەڵ ناوچەى سەرەكى، باكو چاوى بڕيوەتە ئێرانيش.

بەهەمان شێوە توركيا ئيمپراتۆرێك بە زمانەكانى توركى بونياد دەنێت، ياخود تەنيا فراوانبوونى ناوچەى هەژموونى لە ئاسياى ناوەڕاست، دەبێتە هەڕەشە بۆ سەر ئێران.

ئەوەش وادەكات ئێران بەهەموو هێزى خۆى بەرەنگارى فراوانبوونى ناوچەيى ئازەربيجان بكات، بەڵام بەپێچەوانە ئەوەى تر راستە، چونكە هەر ئاڵۆزى و جووڵانەوەيەكى جوداخوازانە لە ئێران پاڵ بە ئازەربيجانەوە دەنێت بەرەو فراوانبوونى ناوچەيى هەنگاو بنێت.

ئاشكرايە لەم دواييانە رۆژئاوا بەرەو تێكدانى سەقامگيرى ناوخۆى ئێران هەنگاو دەنێت، ئەوەش بەهۆى خراپى دۆخى ئابووريی ئەو وڵاتەیە، بۆیەش هەر جەنگێك ئێران بەشدارى تێدا بكات كاريگەرى لەسەر سەقامگيرى ناوخۆیی ئەو وڵاتە دەبێت، مەترسى جيابوونەوە زياد دەكات، ئەوەش بۆتە پاڵنەر رۆژئاوا هەوڵدەدات  پێشئەوەى راستەوخۆ لەگەڵ تاران رووبەڕووبێتەوە، ئێران بكاتە هاوپەيمانى چين و رووسيا.

ئەگەر ئيسرائيل خواستى لێدان لە پرۆگرامى ئەتۆمى ئێرانى هەبێت، كە چەندين جار ئەو هەڕەشەى دووبارە كردۆتەوە، ئەوە كەمێكى كات لەبەردەم ماوە، ئێستا بارودۆخەكە زۆر گونجاوە بۆى.

دەكرێت ئەمەريكا هەمان تاكتيكى دژ بە رووسياى بەكارهێنا، بەرانبەر ئێرانيش بەكارى بهێنێت، ئەويش كۆمەڵێك ململانێى لەسەر سنوورەكانى ئەو دوژمنە دروست بكات.

هەروەها دەكرێت هەمان تاكتيك دژ بە ئەردۆغانيش بەكار بهێنێت، ئەگەر لەم هەڵبژاردنە سەركەوتەوە و نەيتوانى رێگرى لێ بكات، پێويستە ململانێ لەگەڵ يۆنان و ئێران و كورد بكات، ئەگەر لەگەڵ رووسيا بەخت ياوەرى بێت، ئەوا توركيا دەبێتە خاوەنى سياسەتێكى سەربەخۆ و بوێرانە.

بەم جۆرە كەرەباخ ئەرمينا ئێستا بۆتە خاڵێكى گەرم ئەگەرى تەقينەوەيان لەسەر نەخشەى جيهان هەيە، كە زۆر لە تايوان خراپترە، بەبۆچوونى من ئەو ململانێيە ئەم ساڵ دەستپێدەكات، ئەگەرى جەنگێكى ناوچەيى بە بەشدارى چەند وڵاتێك هەيە.

سەرچاوە: ئاڕتی

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین