توركيا سەردانى وەزيرى بەرگرى سويد هەڵدەوەشێنێتەوە تورکیە

نوچەنێت

خولوسى ئاكار وەزيرى بەرگرى توركيا رايگەياند،  "رێگە نادەين هەفتەى بال جۆنسۆن، وەزيرى بەرگرى سويد لە (27) ئەم مانگە سەردانى وڵاتەكەمان بكات."

ئەمڕۆ شەممە (21/كانوونى دووەم/ 2023) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاويكردەو وەزيرى بەرگرى توركيا رايگەياند، "بەهۆى ئەوەى دەسەڵاتدارانى سويدى رێگەى لە جاڕسكردنى لايەنگرانى پەكەكە و پەيەدە نەكردەوە، هەروەها رێگەياند قورئان بسوتێندرێت، رێگە نادەين وەزيرى بەرگرى ئەو وڵاتە سەردانى توركيا بكات."

لە بەشێكى ترى قسەكانى ئاكار جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، مايەى قبووڵكردن نييە سويد بەو جۆرە بێ هەڵوێست بێت، لەبرى گرتنەبەرى رێوشوێنى پێويست، هيچ شتێك نەكات.

وەزيرى بەگرى توركيا سەردانەكەى هاوتا سويدەكەى لەو مانگە بە پڕبايەخ و واتادار وەسف كرد، بۆيەش ئەو سەردانەيان هەڵوەشاندۆتەوە، بۆيەش ئەو سەردانەمان هەڵوەشاندەوە.

ئاكار پێى وايە دەسەڵاتدارانى سويدى هيچ رێگريەكى لەبەرانبەر ئەو كارانە كردووە بەرانبەر توركيا و سەرۆكەكەى نەكردووە.

لە مانگى ئادارى ساڵى رابردوو سويد و فيلنەندا داواى ئەندابوونيان لە هاوپەيمانى ناتۆ كرد، بەڵام توركيا بە پاساوى داڵدەدانى لايەنگرانى پەكەكە و فەتحوڵا گولەن ڤيتۆى لە دژ بەكارهێنان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین